کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پاڵپشتی پلاتفۆرمی یارسان له‌ مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان

پاڵپشتی پلاتفۆرمی یارسان له‌ مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان 3

پلاتفۆرمی یارسانانی كرماشان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی ڕێبه‌ندان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پاڵپشتی خۆی له‌ مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ده‌ربڕی.

له‌ به‌یاننامه‌ی پلاتفۆرمی گه‌لی یارسان دا هاتووه‌، په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی دژ به‌ زۆڵم و سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی دا خه‌باتیان كردووه‌ و نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگی ئازادیخوازی و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی خه‌ڵكی ئێران ده‌كه‌ن. ئه‌و دوو ژنه تێكۆشه‌ره‌ له ‌به‌رانبه‌ر سیسته‌می سه‌ركوت دا خۆراگریان كردووه‌ و ته‌نیا بۆ مافی پێشێلكراوی ژنان خه‌باتیان نه‌كردووه‌، به‌ڵكوو به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ ئیراده‌ی به‌هێزی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران ڕووبه‌ڕووی زیندان و سزای سێداره‌ بوونه‌ته‌وه‌. به‌و بۆنه‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئێران ده‌كه‌ین پشتیوانی له‌و بانگه‌وازه‌ بكه‌ن و په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی گشتی بن.