کۆمەڵێک لە مۆعەلیمان و ئەندامانی ئەنجۆمەنی سنفی مۆعەلیمانی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی مانگی ڕێبەندان، بە کۆبوونەوە لە ماڵی “شەعبان محەمەدی” مۆعەلیمی بەندکراوی ئەو شارە پاڵپشتی خۆیان بۆ ئەو بەندکراوە ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەندامانی ئەنجۆمەنی سنفی مۆعەلیمانی کوردستان بە بەرزکردنەوەی پلاکارد و دەرکردنی بەیننامەیەک لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، خوازیاری دەستبەجێ ئازاد کردنی “شەعبان محەمەدی” و سەرجەم مۆعەلیمانی بەندکراوی دیکە بوون کە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو و لە چوارچێوەی داخوازی مافی ڕەوای خۆیان و مۆعەلیمانی دیکەی سەرجەم شارەکانی ئێران لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ڕژیمەوە بەندکراون.