مۆعه‌لیمان و چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی شاره‌كانی مەریوان و سه‌قز ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بنەماڵەی “شەعبان محەممەدی” پاڵپشتی خۆیان بۆ ناوبراو و “جەعفەر ئیبراهیمی” دووپات کردەوە.
به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌و گرتنی تراكت خوازیاری ده‌ست به‌جێ ئازادكردنی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” بوون. جێگای ئاماژەیە كه تا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و چارەنووسی “شەعبان محەممەدی” مامۆستای دەستبەسەرکراوی مەریوانی لە به‌ردەستدا نییە. به‌ڵام حوکمی ٤ساڵ و ٦مانگ بەندکران بۆ “جەعفەر ئیبراهیمی” مامۆستای خەڵکی کرماشان دەرچووە و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی شۆرای سینفی مۆعه‌لیمان و چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی سه‌رانسه‌ری ئێرانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.