کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

پاڵپشتیی موعه‌لیمان و كرێكارانی شاری سنه‌ له‌ موعه‌لیمانی زیندانی كراو

به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ژماره‌یه‌ك له‌ موعه‌لیمانی ده‌ركراوی ساڵی ١٣٥٩ی هه‌تاوی و زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س له‌ كرێكارانی شاره‌كی سه‌نعه‌تی سنه،‌ له‌ په‌یامێكدا پاڵپشتی خۆیان له‌شه‌عبان محه‌ممه‌دی،ئه‌سكه‌نده‌ر لۆتفی و سه‌رجه‌م موعه‌لیمانی به‌ندكراو ڕاگه‌یاند.

واژۆكارانی ئه‌م په‌یامه‌ سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له‌ موعه‌لیمانی به‌ندكراو ڕایانگه‌یاندووه‌،شه‌عبان محه‌ممه‌دییه‌كێكه‌ له‌ دڵسۆزترین موعه‌لیمانی شاری مه‌ریوان‌ كه‌ هه‌موو كات یار و یاوه‌ری چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگه‌ بووه‌ و ناوبراو وه‌ك نموونه‌ی مرۆڤایه‌تی و كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری ئه‌و شاره‌ هه‌مووكات جێگای ڕێزی خوێندكاران و هاوكارانی خۆی بووه‌. له‌ كۆتایی ئه‌و په‌یامه‌دا، موعه‌لیمانی ده‌ركراوی ساڵی ٥٩ی هه‌تاوی و كرێكارانی شاره‌كه‌ سه‌نعه‌تییه‌كانی ١ و ٢ و ٣ی شاری سنه‌ خوازیاری ئازادكرانی بێ مه‌رجی سه‌رجه‌م موعه‌لیمانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود

komalah

ناڕەزایەتی دانیشتووانی شاری ئێلام بەهۆی کۆ نەکردنەوەی پاشماوە پزیشکییەکان

komalah

ژێر ئاو کەوتنی زەوی ژمارەیەک لە کەشاوەرزانی شاری پیرانشار

komalah

دەستبەسەرکرانی سێ کەس لە شاری میاندواو

komalah

زیندانی کردنی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە

komalah

مانگرتنی كارمه‌ندانی موخابه‌راتی شاری ئیلام

komalah