ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی به‌فرانبار، ژمارەیەک لە بنەماڵەی گیانبەختكردووانی ڕێگای ئازادی، بابەتێکی هاوبەشیان لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بۆ پشتیوانیکردن لە “ڕەزا ڕەسایی” و “موجاهد کوركور” كە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە، بڵاو كردەوە.
بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌و په‌یامه‌دا ڕایانگه‌یاندووه: خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران، ئێوه هەمیشە پشتیوانمان بوون و بە هەنگاوەكانتان، بە فرمێسک و دەنگتان، به جیهانتان نیشاندا کە کۆماری ئیسلامی بێبه‌زه‌یانه مرۆڤ دەکوژێت و هیچ سنوورێکی بۆ تاوانکاری نییە. ئێمەی بنەماڵەی دادخوازان داوا دەکەین، ڕێگه نه‌ده‌ن ئه‌و دوو گه‌نجه بێتاوانه وه‌كوو سه‌دان كه‌سی دیكه له‌سێداره بدرێن، با پێكه‌وه یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو ڕووبه‌ڕووی كۆماری جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی بوه‌ستین و ئه‌وی له‌ده‌ستمان دێت ئه‌نجامی بده‌ین.