کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

پانتایی گه‌نده‌ڵی له‌ ناو ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمدا، زۆر له‌ دزی و ئیختلاس به‌رینتره‌

ڕۆژی شهممه٧ی پووشپهڕ، عهلی خامنهیی، ڕێبهری ڕژیمی ئیسلامی لهجهرگهی هات و هاواری تهبلیغاتی دادگایی كردنیئهكبهر تهبهری، جێگری ئیجرایی سادقی لاریجانی، سهرۆكی پێشووی دهزگای قهزایی، هاتهسهر هێڵ و لهدهست نیشان كراوی پێشووی خۆی لهناو دهزگای قهزاییدا، كهلهم ڕۆژانهدا لهنوێترین پهروهندهكانی گهندهڵیدا ناوی لێدهبهن، دیفاعی كرد. ئهو وتی: “حهرهكهتی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ گهندهڵی لهسهردهمی ئاغای ئامۆلی لاریجانیهوهدهستیپێكرد و خۆشیان ههم لهناوهوهو ههم لهدهرهوهی دهزگای قهزایی دهستپێكهری بوون“. نیگهرانی خامنهیی لهم بوارهدا قابیلی دهركه‌. لهبهر ئهوهیكه‌ “زێدهڕۆییلهتاكتیكی فریوكارانهی، ئاشكرا كردنی هێندێك له پهرهوهندهی گهندهڵیهكانی كاربهدهستانی ڕژیمی ئیسلامی، لهئاڵقهسهرهكیهكانی دهسهڵات نزیك بووهتهوهو ترسی ئهوهیان ههیهكهلهكۆنتڕۆڵی ڕێكخهرانی ئهم تاكیتیكانه‌‌ بڕواتهدهر. ههر بۆیهخامنهیی بهپێویستی زانیوهكهچرایهكی سووریان وهبیربێنێتهوهتا مهبادا كار لهكار بترازێ. كوژرانی قازیی ههڵاتوو لهڕۆمانی كهسینگی لهوانهیهخهزێنهی زۆرێك لهمجۆرهنهێنیانهبووبێت، بهشێك لهههوڵێكهكهبۆ ڕاگرتنی ڕهوتی لهقاودانی گهندهڵی لهباڵاترین ئاستی ڕژیمدا ئهنجام دهدرێت. نیگهرانیی خامنهیی لهوتهكانی ڕۆژی ڕابردوویدا ههر لهو بوارهدایهو لهڕاستیدا بهشێك لهوههوڵیه‌. بهڵام پانتایی گهندهڵی ماڵیی لهناو دهزگای قهزاییدا، وهك ههموو دهزگاكانی دیكه، تا ڕادهیهك بهرینهكهبهم جۆرهپهلهقاژهبێسوودانه، داناپۆشرێ.

لهڕاستیدا، لهڕوانگهی پهیوهندیی كۆماری ئیسلامی لهگهڵ زۆربهی ههرهزۆری خهڵكی ئێران، گهندهڵیی ناو دهزگای قهزایی ڕژیم، تهنیا بهدزی، ئیختلاس و بهرتیلخۆری، واتهگهندهڵی ماڵی، كهلهم ڕۆژانهدا ئهم بوارهی زیاتر لهبهرچاوه، سنووردار نابێت. بهڵایهك كهدهزگای قهزایی ڕژیم لهماوی چوار دهیهی ڕابردوودا بهسهر ئهم خهڵكهی هێناوه، یهكجار كارهساتبارترهلهو دزیهملیارد دۆلاریانه. لهم نیزامهئیدێئۆلۆژیكهدا، ئهوهتهنیا بهندكراوانی سیاسی نین كهدهدرێنهبهر ئهشكهنجهی وهحشیانه، بهڵكوو كردهوهی دهزگای قهزایی ڕژیم لهپهیوهند لهگهڵ بهندكراوانی ئاساییش ههر بهم شێوهیهیه‌. چهند ساڵ لهمهوبهر كاتێك كهپهتهی گرتووخانهی كههریزهكیان لێ كهوتهسهر ئاو و ئاشكرا بوو كهلهو ئهشكهنجهخانهیهی سهدهكانی ناوهڕاستدا چ جهنایاتێكیان دژبهبهندكراوانی سیاسی ئهنجام دراوه، بهڕوونی دهركهوت كهبهندكراوان، لهوانهسیاسی و غهیرهسیاسی لهچ باروودۆخێكی مهترسیداردا ڕاگیراون. یهكێك لهپاساوهقیزهونهكانی بهرپرسانی ڕژیم سهبارهت بهم گرتووخانهیهئهوهبوو كهئهم شوێنهپێشتر بۆ زیندانیانی عادی بهكار هێندراوه‌. هێستاش بیروڕای گشتی لهوردهكاریی بهسهرهاتی ئهو لاوانهی كهلهماوهی ساڵانی ڕابردوودا لهژێر ناویئهرازێل و ئهوباش، خرانهئهو زیندانهوه، ئاگادار نییه‌. ڕۆژ نییهكهداستانی دڵتهزێن سهبارهت به باروودۆخی زیندانی ڕهجایی شاری كهرهج، كهتێیدا بهندكراوانی عادی و سیاسی لهگهڵ یهك ڕادهگیرێن، لهتۆڕهكۆمهڵایهتیهكاندابڵاو نهكرێتهوه‌.

ئهو حوكمانهی كهلهبێدادگاكانی سهربهدهزگای قهزایی دهردهكرێن، نهتهنیا سهبارهت بهبهندكراوانی سیاسی كهههمووان لهگهڵ پێشینهكه‌‌ی ئاشنان، بهڵكوو تهنانهت سهبارهت بهبهندكراوانی عادیش، بهپێی ههڕهشه، ترساندن، ئهشكهنجهو ئییعتراف وهرگرتنی ناڕاست، دادهسهپێندرێ. كهم نین ئهو ئینسانهبێتاوانانهی كهبهتۆمهتی ئهنجامدانی تاوانی عادی ئێعدام كراون و یان ساڵیانێكی دوور و درێژ لهتهمهنیان، لهپهراوێزی زیندانهكاندا بهفیڕۆ چووه‌. لهو سیستمهدا، ئهفتاوهدزهكان دهگرن و دزییهكهڵانهملیاردیهكانیش دادهپۆشن. لهو سیستمهدا وردهفرۆشانی ماددهی هۆشبهر سزا دهدهن، بهڵام فرۆشیارانی گهورهی ههر ئهم ماددهیهیان خۆیان بهرپرسانی باڵان و یان لهگهڵ كاربهدهستانی باڵای ئهم ڕژیمه، شهریك و هاودهستن.

لهم سیستمهقهزاییهدا، ژنانی لێقهوماو، كهلهژێر سێبهری زیانی كۆمهڵایهتی و بێبهشی ئابووریدا، ناچارن لهش فرۆشی بكهن، سووكایهتیان پێدهكرێت و زیندانی دهكرێن، بهڵام بهڕێوهبهرانی ڕابوارگهكانی تایبهت بهدهوڵهمهندهكان ئازاد دهكهن و لهڕێگهی داهاتهقیزهونهكهیهوه، ژیانێكی ئهفسانهییان پێكهێناوه‌. لهو سیستمهدا، قاچاخچیی مرۆڤ كهسهریان لهئاخوڕی ڕژیم دایه، كچانی تازهلاو لهشێخ نشینهكاندا دهكهنهكۆیلهجنسی و لهلایهكی دیكهشهوهدهزگای قهزایی ئێران ژنانیبهدحیجابموحاكهمهدهكات و گهشتهتایبهتهكانیان، ئازادیی تاكهكهسیی هاووڵاتیان لهژێر ناوی پاراستنی ئهخلاقی ئیسلامی پێشێل دهكهن. ئهو یاسا دژهژنانهی كهنیوهی تاكهكانی ئهم كۆمهڵگایهیان لهمافی سهرهتایی تاكهكهسی، كۆمهڵایهتی، ئابووری و بنهماڵهیی بێبهری كردووه، ههر لهم دهزگا قهزاییهدا، بهوردی ئامادهدهكرێن.

بهڵام كارهساتهكهلهوهش قووڵتره‌. ئهگهر بهفهڕز هیچ دزی و ئیختلاسێكیش ڕووی نهدابایه‌‌، دیسانیش لهگهڵ یهكێك لهترسناكترین سیستمهقهزاییهكانی مێژووی مرۆڤ بهرهوڕوو دهبووین. دهزگای قهزایی ئێران وهك ههموو ناوهندهكانی دیكه، حكوومهتێكهكهلهژێر دهستی حكوومهتێكی ئایینیدا بهڕێوهدهچێت. سیستمی قهزایی ئهمڕۆی ئێران بهپێی دژهئینسانیترین و كۆنهپهرستانهترین یاساكانی سهردهمی نهزانی لهشێوهدوورگهی عهرهبستان و دادگاكانی سهدهكانی ناوهڕاست لهئۆرووپا، بهڕێوهدهچێت.

لهم سیستمهكۆنهپهرستانهیهدا، ژن مافی قهزاوهتی نییهو لهگشت قۆناغهجۆراوجۆرهكانی موحاكمهدا، بهنیوهی پیاو بهحیساب دێت. پیاو خاوهنی تۆخی گیان و جهستهی ژنه‌. یاساكانی قهساس، بهردهباران، تهمبێ كردن و شهللاق لێدان لهبهرچاوی خهڵك، لهزومرهی ئامرازهكانی ئهم دهزگا دژهئینسانیهیهكه‌‌ ههمووی بهپێی دهستووراتیئاسمانیبهڕێوهدهچێت. لهو سیستمهدا ئهشكهنجهدانی بهندكراو لهژێرناویتهعزیر، دهرگاكانیبهههشتی بهرینبهرهوڕووی ئهشكهنجهدهر دهكاتهوه‌. دهستدرێژی بۆسهر كچی باكره، پێش ئێعدام كردنی، لهو دونیایهی دیكهپاداشتی هیه‌. ڕیشهی گهندهڵی لهو بهناو عهداڵهتی ماڵی ئیسلامی، ڕیشهی لهبناغهكانی ئهم ڕژیمهدا داكوتاوه‌. بۆنی گهنیوی گهندهڵی ئهم ڕژیمهبهجۆرێكه، كهتهنیا لافاوی شۆڕش دهتوانێ بهیهكجاری بیسڕێتهوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-