کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پاشەکشەی كەتائیبی حیزبوڵڵا لە ترسی تۆڵەسەندنەوە و هێرشی ئەمریکا

پاشەکشەی كەتائیبی حیزبوڵڵا لە ترسی تۆڵەسەندنەوە و هێرشی ئەمریکا

گرووپی کەتایب حیزبوڵڵای سه‌ر به‌ کۆماری ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووه‌ کە هەموو چالاکییە سەربازییەکانی خۆی لەدژی هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەکە ڕاگرتووە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی گرووپی تیرۆریستی حیزبوڵڵا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ڕێوشوێنی تۆڵەسەندنەوەی ئەمریکا نییە. ژنەراڵ “پای ڕایدەر”،  وتەبێژی پنتاگۆن جەختی لەوە کردەوە کە گرووپە بە وەکالەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئاگادارکرانەوە کە هێرشەکانیان ڕابگرن، بەڵام ئەوان گوێیان لە هۆشدارەکان نەداوه‌ و بەو هۆیەوە، ئەمریکا وەڵامیان ئەداتەوە. شایانی باسه‌ كه‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی و عێراق پاش بڕیای جۆ بایدن بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌ و به‌رپرسانی ڕژیم ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ وڵامی هه‌موو هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر خاكی ئێران ده‌ده‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مریكا باشتره‌ ڕێگه‌ی دیپلۆماسی بگرێته به‌ر. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، میلیشیاكانی سه‌ر به‌ كۆماری ئیسلامی به‌ په‌هباد هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌یێكی نیزامی ئه‌مریكا له‌ سنووری نێوان سووریه و ئۆردۆن و به‌وهۆیه‌وه‌ سێ سه‌رباز كوژران و ٤٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.