ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی به‌دواداچوونی په‌روه‌نده‌ی ٢٠ كه‌س له موعه‌لیمانی كوردستانی ده‌ركرد و به‌م شێوه‌یه له‌و تۆمه‌تانه‌ی خرابوویه پاڵ ئه‌و چالاكه سنفیانه پاشه‌كشه‌ی كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نانسناوی ئه‌و ٢٠ موعه‌لیمه بریتیه له: “تاهێر حامیدی”، “حه‌سه‌ن ڕه‌حیمیان”، “حیسامه‌دین خاكپوور”، “سۆله‌یمان عه‌بدی”، “عه‌زیز مه‌رزی”، “كه‌یوان محه‌ممه‌دی”، “موحسین شكووهی”، “حسێن محه‌ممه‌دی”، “قادر یه‌سرێبی”، “خالید عه‌بدۆڵڵاهی”، “ئه‌حمه‌د قادری”، “تاهیر قادرزاده”، “خالید شه‌یخی”، “سه‌لاح حسێنی”، “ئیسماعیل ڕه‌یحانی”، “زاهید مورادی”، “ئامانج ئه‌مینی”، “محه‌ممه‌د فه‌تاحی”، “لوقمان ئه‌ڵڵامورادی” و “ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌جی” و قه‌راری قه‌ده‌غه‌ی به‌دواداچوونی په‌روه‌نده‌كه‌یان له‌لایه‌ن لقی دووی دادگای ئینقلابی سه‌قزه‌وه ده‌ركراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و چالاكه سنفیانه پێشتر به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.