کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

٧كۆژراو و سێ بریندار به‌ هۆی بۆردوومانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی شه‌نگال له‌ لایه‌ن ڕژیمی توركیاوه‌

٧كۆژراو و سێ بریندار به‌ هۆی بۆردوومانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی شه‌نگال

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال له‌ ڕاگەیەندراوێک، ئاماری شەهید و بریندارەکانی دوێنێی شەنگالی ١٠ كه‌س ڕاگه‌یاند.

به‌ پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌، لەو هەشت کەسەی گیانیان به‌خت كردووه‌، چواریان شەڕڤانانی برینداری هێزه‌كانی “ی.ب.ش” بوون، کە لەنەخۆشخانەی “سه‌كینه‌” له‌ ژێر چاودێری پزیشكی دا بوون، هەروەها چوار كه‌سی دیكه‌ش، کارمەندانی تەندروستیی بوون، کە خزمەتی کۆمەڵگای ئێزدییان دەکرد و یه‌كێكیان پزیشكێكی خەڵکی شاری “شڕناخ”ی باکووری کوردستانە كه‌ لە ساڵی ٢٠١٤وه‌  خزمەتی تەندروستیی پێشکەش بە خەڵکی شەنگال دەکرد. هه‌روه‌ها چو‌ار برینداری ئه‌و ڕووداوه‌ش هه‌ر كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ بوون و باروودۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیره‌.