کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

٥ی مانگی به‌فرانبار بكه‌ینه‌ ڕۆژی ڕێزگرتن له‌ یادی هه‌موو قوربانیانی ڕژیم

6x0ogWxi 300x300 1

6x0ogWxi 300x300 1

بهدوای بڵاوبوونهوهی بانگهوازی بنهماڵهی داخ دیتووی چوار دهیهكوشت و كوشتاری ڕژیم بهتایبهت كوشتار مانگی خهزهڵهوهر، زۆربهی ڕێكخراو و ههڵسووڕاوانی كرێكاری، ژنان، خوێندكاران، موعهلیمان، خانهنشینان و چالاكانی مهدهنی بهبڵاوكردنهوهی بهیانییه، ڕۆژی ٥ی مانگی بهفرانباریان وهك ڕۆژی ڕێزگرتن لهیادی ههموو قوربانیانی دهستی ڕژیمی ئیسلامی دیاری كردووه‌. پێویستهئهم ڕۆژهبكرێتهڕۆژی دادخوازی ههموو ئهو كهسانهی كهلهماوهی چوار دهیهی ڕابردوودا بوونهتهقوربانیی سهركوتگهریهكانی ڕژیم، پێویستهببێتهڕۆژی ههموو ئهوانهی كهلهزیندانهكان كهوتنهبهر قهمچی و شهللاق، ههموو ئهوانهی وا لهدهرهوهی زیندانهكان دهستڕهنجیان بهتاڵان چوو، پێویستهئهو ڕۆژهببێتهڕۆژی دادخوازی ژنانی سهنگسار كراو و منداڵانێك كهههموو خۆشیی منداڵی و تازهلاویان لهسهر چوارڕا و لهناو كارگهكاندا فهوتا.

كوشتاری مانگی خهزهڵوهر و بهند كردنی ههزاران كهس بۆ جارێكی دیكهبیرهوهری هاوینی دهیهی ٦٠ی ههتاوی و ساڵهكانی دواتری لهبیر و زهینی مێژووی كۆمهڵدا زیندوو كردهوه‌. ئهو نهسڵهی كهلهو ساڵهپڕ لهترس و زهبر و زهنگانهدا ژیاوه، باش لهبیرێتی كهچۆن پاسهوانانی جههل و خورافهلهسهر شهقامهكان لاوانیان خهڵتانی خوێن دهكرد. لهبیریانهكهچلۆن حوكمی ئێعدام و تیربارانی فهلهیی دهردهكرا. بیری مێژوویی كۆمهڵ لهیادێتی كهدژهشۆڕش، چۆن لهڕۆڵهكانی شۆڕش تۆڵهی دهستاندهوه‌. ههر سهرههڵدانێك له بهرامبهر سهقامگیری و نۆژهن كردنهوهی نهزمی تاڵانكهری دژهمرۆیی، كهئهم جارهیان كهوتبووهدهست دواكهوتووترین ئیدێئۆلۆژیهوه، دهبوایهبهوهحشیانهترین شێوهلهناو چووبایه‌. بنهماڵهجهرگ سووتاوهكان تهنانهت هیچ ههواڵێكیان لهئازیزانیان پێنهدهدرا. دایك و باوك لهنهبوونی ڕۆڵهكهیان بۆ وهرگرتنی ههواڵێك تهنانهت نهیاندهزانی ڕوو بكهنهكوێ. ژنان و پیاوان لهنهبوونی هاوسهرانیان نهیاندهزانی چ وڵامێك بهمنداڵهكانیان بدهنهوه‌. زۆرێك لهداخداران تهنیا كاتێك كهدوایین شڕهی لیباسی ئازیزهكهیان پێدهدراوهو یان پێیان دهوترا كهپووڵی گوللهی ناو جهستهیی ڕۆڵهكهیان دهبێ بدهن، ئهوكات دهیانزانی كهئازیزهكهیان لهدهست داوه‌. بهجێماوان، لهگۆڕهبێ ناو و نیشانهكاندا بۆ دیتنهوهی ئاسهوارێك لهدایك و باوك و هاوسهر و لاوانیان دهگهڕان. دهبوایهچهندین ساڵ تێپهڕ بوایهتا كهسانێك كهلهم جینۆسایدهدهرباز ببوون، بیرهوهریهكانیان گێڕابایهوهتا كۆمهڵ زانیبایهی كهچ كارهساتێكی وهحشیانهیان بهسهر هاتووه‌.

بهڵام ئێستا كۆمهڵی ئێران، كۆمهڵی ساڵهخوێناویهكانی دهیهی ٦٠ نییهكهجهللادان بتوانن بهشێوازی شاراوهو لهناو سیاچاڵهكاندا گیانی ڕۆڵهكانی خهڵك بستێنن و لهگۆڕهبێ ناو و نیشانهكاندا بیانخهنهژێر گڵ. ئێستا خهڵك تهرمی ئازیزانیان دهخهنهسهر شان و بهمهیدان و شهقامهكاندا دهیگێڕن تا ههموان ههواڵی جهنایهت و ئینسان كوشتن ببیستن و كهسیش نهتوانێ بڵێ نهمدی و نهمزانی و نهمبیست. ئێستا ئیتر جهنایهتكارانی ڕژیم ناتوانن  بهزهبری زنجیر و شهللاق بهناو ئیعترافلهبهندكراوان وهرگرتن كهدهست و پهیوهندی دهرهكی بوون. ئێستا كاتێك كهئهشكهنجهدراوان بههیمهتی خۆڕاگری خۆیان و پشتیوانانیان ئازاد دهبن، لهههموو شوێنێك، كردهوهدژهمرۆییهكانی ڕژیم لهجاڕ دهدهن و ڕسوای دهكهن. كۆمهڵ ئیتر مانگرتنی قارهمانانهی ههفت تهپهو فولادی ئههوازی بینیوه، شوێنێك كهدرووشمی شورا، نان و كار و ئازادیی لێ بهرز دهكرێتهوه‌. كۆمهڵ مانگرتنی چهندین حهفتهی هێپكۆ و ئازهرئابی دیتووه، جێیهك كهتێیدا كرێكاران لهبهرامبهر پهلاماری هێزهسهركوتگهرهكانی ڕژیم موقاومهت دهكهن و دهنگ ههڵدهبڕننهشهلاق، نهزیندان، ئیتر كاریگهر نییه‌”. كۆمهڵ، مانگرتنی كرێكارانی ڕێگهی ئاسن، كرێكارانی پێترۆشیمی و ههزاران ناڕهزایهتی كرێكاریی ههر لهماوهی یهكساڵی ڕابردوودا تهجروبهكردووه، لهم كۆمهڵگایهدا، ژنانی بوێر لهسهر سهكۆكانهوهپهچهو حیجاب فڕێ دهدهن و لهمێترۆكاندا بۆ خهڵك له٨ مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن، دهدوێن. ئهم كۆمهڵهخوێندكارانی له١٦ی سهرماوهزدا بینی كههاواریان كرد: “لهههفت تهپهوه‌ ‌تا تاران، زهحمهتكێشانلهزیندانسفرهمان بهتاڵ كرا، خهزهڵوهر خوێناوی كراههژاری، كوشتار، گرانی، خهڵك بوون بهقوربانیسهركوت كۆتایی ڕێ نییه، خۆڕاگری ژیانه‌ – كرێكار، موعهلیم، خوێندكار، یهكگرتن یهكگرتن“. كۆمهڵ، خانهنشینانی بینیوهكهههر له دوو ڕۆژی ڕابردوودا لهبهرامبهر مهجلیسی ڕژیم هاواریان كرد: “تا مافمان وهرنهگرین، دهست ههڵناگریننان و دهرمان و ژیان، مافی بڕاوهمانه‌‌.”

ئهم كۆمهڵگایه، نهسڵێكی نوێ، وشیار و بوێری لهههڵسووڕاوان و ڕێبهرانی كرێكاری، لهداكۆكیكارانی بزووتنهوهی ژنان، لهموعلیمانی عهداڵهتخواز و لهپارێزهرانی ژینگهو مافی منداڵان، لهڕێبهرانی ڕادیكال و شۆڕشگێڕی خوێندكاری تێدا پهروهردهبووه‌. كۆمهڵ لهئاخێزی مانگی بهفرانبارهوهبهرهو ئهملا، ههنگاوی مهزنی بهرهو یهكلایی بوونهوهلهگهڵ ڕژیم ههڵگرتووه‌. كاتێك كهجهماوهری خهڵك لهسهر شهقامهكان درووشمیمهرگ و نهمان بۆ دیكتاتۆربهرز دهكهنهوه‌‌،  كێ دهتوانێ حاشا لهدابڕانی مێژوویی جهماوهری خهڵك و ڕژیم بكات. ئهم كۆمهڵهئیتر كۆمهڵی خهباتی بهرگرانهنییه، بهڵكوو بووهتهكۆمهڵی ئاخێز و ڕاپهڕینهكان. لێرهئیتر خهباتكارانی مهیدانی نهبهرد، سهمبۆلهكانی ڕژیم واتهحهوزهو فهرمانداری و پازگا و بانكهكان ئاگر تێبهردهدهن. ئهوانهی كهبهشێكیان سهمبۆلی دهسهڵاتی سیاسی و ئیدێئۆلۆژیكی ڕژیمن و بهشێكی دیكهشیان سهمبۆلی ئهو پهیوهندیهئابووریهتاڵانكهرانهنكهڕژیم پاسهوانیان لێدهكات. ئیتر جهماوهری خهڵك بۆ داخوازییدهنگی من كوانایهتهسهر شهقامهكان، ئێستا ئیتر ترس و تۆقاندنی ڕژیم كاریگهر نییه‌. جهماوهری خهڵك لهئاستێكی بریندا لهههموو ئهو گوتار و درووشم و بۆچوونانهی كهمۆری ڕابردوویان بهسهرهوهیهتێپهڕبوون. ئهوهئیتر ههژاران و پهراوێزنیشیان و دهست بهتاڵ كراوانن كهمۆری خۆیان دهكوتنهسهر ههموو ڕاپهڕین و ئاخێزێك. لهئێستادا، لهناو دڵی ههموو ئهو گۆڕانكاریانهدا، جهرگ سووتاوانی كۆمهڵ عهزمیان جهزم كردووهكه٥ی مانگی بهفرانبار بكهنهڕۆژی ڕێزگرتن لهههموو قوربانیانی چوار دهیهسهركوتگهری ڕژیم.

ئیدعانامهی ئهوان ئیدعانامهی ملیۆنان ئینسانهكهلهماوهی چوار دهیهی ڕابردوودا بوونهتهقوربانی. ئیدعانامهی كرێكارانی تیرباران كراوی مسی سهرچشمه، كرێكارانی بهندكراوی ههفت تهپهو فولاد، كرێكارانی شهللاق لێدراوی هێپكۆ و ئازهرئاب، ئیدعانامهی خوێندكاران و موعهلیمانی بهندكراو و خانهنشینانی ههژار، ئیدعانامهی كۆڵبهران گوللهلێدراو و سهرمابردووی كوێستانهكانی كوردستانهكهگیانیان لهبهر نان بهخت كرد و ئیدعانامهی ژنانی سهنگسار كراو و منداڵانی كار و سهرشهقام و ههموو ئهو كهسانهیهكهداخداری نابوودی خۆیان و ئازیزانیانن. ههربۆیهپێویستهڕۆژی ٥ی مانگی بهفرانبار بكرێتهڕۆژی دهربڕینی ئیدعانامهی ملیۆنان ئینسان و ڕۆژی هاتنهسهرشهقامی ههموو جهرگ سووتاوانی كۆمهڵ.