کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

٥٨٠ کەس بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانه‌وه‌،زیان بە چاویان گەیشتووە

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە ڕاپۆرتێکدا، باسی لە بریندارکردنی چاوی ٥٨٠ هاووڵاتی لە ئێران کرد کە لەلایەن‌ ‌هێزە سەرکوتکەرەکانەوە، بە شێوەی ئامانجدار پێکراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ٥٠٠ کەس لە سێ نەخۆشخانەی تاران (فارابی، ڕەسووڵی ئەکرەم و باقی‌نژاد) چاویان لە ئاکامی تەقەی ‌هێزە سەرکوتکەرەکان بریندار بووە و هەروەها لە ناوەندە دەرمانییەکانی پارێزگای سنەش، لانیکەم ٨٠ کەس، چاویان بریندار بووە. ئەو ڕیکخراوە هەروەها ناوی ٢٢ کەسی بڵاوکردووەتەوە کە هەموویان بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان چاویان برینداربووە یان بینایی چاویان لەدەست داوە. بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدایە، کە پێشتر حەسەن کەرەمی فەرماندەی یەگانی تایبەتی پۆلیس، تەقەکردن لە چاوی هاووڵاتییانی خۆپیشاندەری لەلایەن مەئموورانی یەگان تایبەتەوە ڕەتکردبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ونبوونی ده‌یان په‌نابه‌ر به‌هۆی نوقمبوونی به‌له‌م له‌ده‌ریای مه‌دیته‌رانه

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ فه‌ڕانسه

-

هێرشی به‌كرێگیراوانی ڕژیم بۆ سه‌ر ژنانی ئازاد له‌ قۆم

-

كۆبوونه‌وه‌ی دایكی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌ قه‌زوین

-

كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كرێكارانی حه‌وت ته‌په‌ له‌سه‌ر مه‌زاری “كیان پیرفه‌له‌ك”

-

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی حه‌وت ته‌په‌

-