كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ بۆ ٤٥مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان، درێژه‌یان به مانگرتنه‌كه‌یان دا.
كرێكارانی ناڕازیی هه‌ر وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی و ڕێپێوان له‌ئاستی شاری شووش، نیشانیان دا كه سوورن له گه‌یشتن به خواسته‌كانیان. ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم، جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی كرێكاران كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند كه تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان له‌وانه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی له‌م شیركه‌ته و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار، ده‌ست له كۆبوونه‌وه، مانگرتن و ڕێپێوان هه‌ڵناگرن.