کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

٢٠مین حه‌فته‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ هۆنگ كۆنگ

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ هۆنگ كۆنگ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. هاوكات پۆلیسی هۆنگ كۆنگ بۆ بڵاوه‌پێكردن به‌ خۆپیشانده‌ران له‌ گازی فرمێسكڕێژ و ماشینی ئاوپاش كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌.

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م خۆپیشاندانه،‌ ٢٠مین حه‌فته‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ یاسای ناردنه‌وه‌ی تاوانباران به‌ وڵاتی چینه‌. شایانی باسه‌، خۆپیشانده‌ران ئه‌م حه‌فته‌یه‌ وه‌ك حه‌فته‌كانی ڕابردوو به‌ شێوه‌ی هێمنانه‌ هاتوونه‌ته‌‌ سه‌ر شاقامه‌كان‌ و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه‌، به‌ڵام به‌ ده‌خاڵه‌تی هێزه‌كانی پۆلیس به‌ره‌و توندووتیژی كێشراوه‌. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس سه‌ره‌ڕای هاویشتنی گازی فرمێسكڕێژ، له‌ ماده‌یه‌ك كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه‌ كه‌ تێیدا بیبار به‌كار هاتووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ خۆپیشانده‌ران تووشی حاڵه‌تی سووتانه‌وه‌ بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌رده‌وامی شه‌پۆلی نوێی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ ئوستانه‌كانی ئێران

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گاز

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی ئیمیدرۆ

komalah

برینداربوونی کۆڵبەرێکی لە سنووری نەوسوود

komalah

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

komalah

چالاکی هێزەکانی گەریلا لە دژی سەربازگەکانی سوپای تورکیە لە باشووری کوردستان

komalah