کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

١٢ی خاكه‌لێوه‌ ساڵڕۆژی داسه‌پانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران

ئه‌مروو شه‌ممه ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ساڵڕۆژی داسه‌پانی ڕژیمێكه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێراندا كه‌ به‌كۆماری ئیسلامیی ئێرانناودێر كرا. ۴۴ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ وه‌ها ڕۆژێكدا داگیركه‌رانی شۆڕشی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران به‌ ڕێبه‌رییخومه‌ینی، له‌ شانۆیه‌كدا له‌ژێرناویگشتپرسی له‌ خه‌ڵكی ئێرانده‌سه‌ڵاتی جه‌هل و خورافه‌ و سه‌ركوتی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا ڕه‌سمی كرده‌وه‌.

ڕۆژی ١٢ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٣٥٨ی هه‌تاوی، له‌ حاڵێكدا كه‌ هێشتا دوو مانگ له‌ سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك تێپه‌ڕ نه‌ببوو و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به‌ ته‌واوی ماهییه‌تی بیری كۆنه‌په‌رستانه‌ و ئامانجی سه‌رمایه‌داری داگیركه‌رانی شۆڕشیان بۆ ده‌رنه‌كه‌وتبوو، داروده‌سته‌ی خومه‌ینی به‌ درووشمیكۆماری ئیسلامی نه‌ یه‌ك وشه‌ زیاتر و نه‌ یه‌ك وشه‌ كه‌مترهاتنه‌ مه‌یدان تا خه‌ڵك ناچار بكه‌ن كه‌ له‌ نێوان دوو ده‌نگیئه‌رێ یان نایه‌كیان هه‌ڵبژێرن و له‌ ڕێگه‌ی به‌شداری كردن له‌م به‌ناوگشتپرسییه‌دا، به‌ نیزامی كۆماری ئیسلامی  ئه‌رێ یان نا بڵێن. خومه‌ینی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م شانۆیهیه‌كجار به‌په‌له‌ بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه‌ ده‌یزانی ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ده‌رفه‌تیان بۆ هه‌ڵكه‌وێ به‌ چاوی كراوه‌وه‌ قه‌زاوه‌ت له‌سه‌ر ماهییه‌تی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن و ئاكامی ڕێفراندۆم ئه‌وجۆره‌ نابێت كه‌ چاوه‌ڕوانی ده‌كرد.

پرسیارێكی فریوكارانه‌ و وڵامیئه‌ری و ناكه‌ بۆ ئه‌م ڕێفراندۆمه‌ دیارییان كردبوو به‌ شێوه‌یه‌ك بوو كه‌ گۆیا ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌نگیئه‌رێله‌ سندووقه‌كان نه‌خات، به‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لایه‌نگری گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕژیمی شایه‌. بێگومان له‌ باروودۆخێكدا كه‌ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك گیانفیدایانه‌ و به‌شێوه‌ی به‌رین له‌ ڕاپه‌ڕینی ڕووخاندنی ڕژیمی په‌هله‌و‌یدا به‌شداریان كردبوو، نیسبه‌ت دانی ئه‌و بابه‌ته‌ بۆیان مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بوو و زۆرێك له‌ خه‌ڵك ته‌نیا بهخاتری نه‌فره‌تیان له‌ ڕژیمی شا و نیزامی پێشوو و به‌ پێچه‌وانه‌ی خواستی ده‌روونییان، به‌ ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و حكوومه‌تی مشتێك ئاخوند و كۆنه‌په‌رست، له‌ ڕووی ناچارییه‌وه‌ و هێندێكیشیان له‌ ڕووی خۆشباوه‌ڕییه‌وه،‌ ده‌نگیئه‌رێیان هه‌ڵبژارد و خستیانه‌ ناو سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و كاتیش ئه‌و ده‌سته‌یه‌ له‌ خه‌ڵك كه‌ ماهییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی كۆنه‌په‌رستانیان هاوسان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریی نیزامی پاشایه‌تی ده‌زانی، نه‌ ته‌نیا ئه‌م ڕێفراندۆمه‌یان بایكۆت كرد، به‌ڵكوو تا ئه‌و جێگایه‌ی كه‌ له‌ توانایان دا بوو، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكیان له‌ به‌شداری كردن له‌و به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌ دوور ده‌خسته‌وه‌. كارگێڕانی تازه‌ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و ئیمكاناته‌ی كه‌ وه‌چنگیان كه‌وتبوو و به‌ كه‌ڵگ وه‌رگرتن له‌و تریبوونانه‌ی كه‌ له‌ ئیختیاریان دابوو و به‌ به‌كارهێنانی سوننه‌تی ئایینی باو له‌ ناو خه‌ڵكدا، ئاكامی به‌ناو گشتپرسییه‌كه‌یان به‌ قازانجی خۆیان و به‌ناوی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگه‌یاند. پێشینه‌ی گشت هه‌ڵبژاردنه‌ فه‌رمایشیه‌كانی ٤٣ ساڵی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وه‌ها ڕۆژێك و له‌گه‌ڵ سه‌قامگیركردنی وه‌ها ڕۆژێك بوو كه‌ سوننه‌تی هه‌ڵبژاردنی نه‌مایشی و فه‌رمایشی له‌م ڕژیمه‌دا دووپات بۆوه‌. ١٢ی خاكه‌لێوه‌ بۆ جه‌ماوه‌رێك كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ڕژیمه‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ڕۆژانی پێشێلكردنی مافی هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنی چاره‌نووس و یه‌كه‌مین ڕۆژی سه‌قامگیركردنی ڕه‌سمیی ده‌سه‌ڵاتی جه‌هل و خورافه‌ و یه‌كه‌مین ڕۆژی شكڵ گرتنی ده‌سه‌ڵاتێكه‌ كه‌ هه‌م كۆنه‌په‌رسته‌ و هه‌م سه‌رمایه‌داری.

ڕۆژی ١٢ی خاكه‌لێوه‌، ئه‌گه‌ر بۆ كۆماری ئیسلامی ڕۆژی ده‌ستپێكی ٤٤مین ساڵه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی نیزامی سه‌رمایه‌داریی ئیسلامی، بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ساڵڕۆژی ڕاگه‌یاندنی كۆتایی ڕۆڵی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له‌ شۆڕشێكی شكۆدار و ساڵڕۆژی ده‌ستپێكی ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمێكی كۆنه‌په‌رست و ساڵڕۆژی درێژه‌ی ته‌مه‌نی سه‌ركوت، سووكایه‌تی، داسه‌پاندنی هه‌ژاری و برسیه‌تییه‌ و ده‌سپێكی ٤٤مین ساڵی زه‌وت كردنی سه‌ره‌تاییترین ئازادییه‌ تاكه‌كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌.

ئه‌گه‌رچی ئه‌وكاتیش به‌شێكی یه‌كجار به‌رینی خه‌ڵك له‌و نه‌مایشی هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شدارییان نه‌كرد، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی یه‌كه‌مین ئاماری ساخته‌ی خۆی له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ناوڕێفراندۆمهڕاگه‌یاند و ئیدیعای كرد كه‌ گۆیا پتر له‌ ٩٨ له‌سه‌دی خه‌ڵك له‌ شانۆیكۆماری ئیسلامی ئه‌رێ یان نادا به‌شدارییان كردووه‌. ئه‌م ئیدیعایه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌ حاڵێكدا ڕاده‌گه‌یه‌ندرا كه‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌ جه‌معییه‌تی چه‌ند ملیۆن كه‌سییه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌م فریوكارییه‌ ئاشكرایه‌، به‌ وشیاریی ته‌واوه‌وه‌ له‌م ڕێفراندۆمه‌دا به‌شدارییان نه‌كرد و مه‌شرووعییه‌تی ئه‌م ڕژیمه‌یان قه‌بووڵ نه‌كرد. ڕژیم ته‌نانه‌ت شانسی ئه‌وه‌شی نه‌بوو كه‌ ده‌كه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان دابنێت. بۆ زۆرێك له‌ شوێنه‌ دووره‌ده‌سته‌كانی ئێران ته‌نانه‌ت به‌ڵگه‌ی هه‌ڵبژاردنیش نه‌نێردرا. له‌ چه‌ندین شوێن له‌وانه‌ ناوچه‌ی توركه‌مه‌ن‌سه‌حرا سندووقی ده‌نگدان دانه‌ندرا.

ئه‌مڕۆ ملیۆنان كه‌س له‌ خه‌ڵكی ئێران ستایشی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ وشیارانه‌ له شانۆی مه‌شرووعییه‌ت دان به‌ ڕژیمی ئیسلامیدا به‌شداریان نه‌كرد.   ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵكی ئێران و به‌تایبه‌ت كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش خوازیاری ڕووخاندنی ئه‌م ڕژیمه‌ن. شۆڕشی ژینا تەنیا جیلوە و دەرکەوتەیەکە لە سەحنە پڕ شۆرەکانی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ساڵی ١٣٥٧. شۆڕشی ژینا کە بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی دەستی پێکرد، لە دەرێژەی خۆیدا بە گێڕانی دەور و نەخشێکی وشیارانە و ڕێکخراوی چینی کرێکار و حوزوری ملیۆنی لاوان، ژنان و سەرجەم خەڵکی ستەم لێکراو لە گۆڕەپان و بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بەرەو ئەوە دەچێت تا ئاوات و ئارەزوە وەدەست نەهاتوەکانی شۆڕشی ٥٧ دەستەبەر بکات. با دەست لەنێو دەستی یەکتر بوارەکانی گەشە و قوڵبوونەوەی ئەم شۆڕشە بە ئیرادەی ملیۆنیمان فەراهەم بکەین.

له‌ ڕۆژی سه‌قامگیربوونی ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكار و كۆنه‌په‌رست و ماڵوێرانكه‌ری كۆماری ئیسلامیدا جێگای خۆیه‌تی یادی هه‌موو ئه‌و كۆمۆنیست و شۆڕشگێڕ و پێشڕه‌وانه‌ به‌رز ڕابگرین كه‌ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م دێوه‌زمه‌ دژه‌مرۆییه‌ و له‌پێناو وه‌دی هاتنی ئارمانه‌ ڕاسته‌قینه‌كانی شۆڕشی ئێران، له‌ مه‌یدانی نه‌به‌رد و یان له‌ زیندانه‌كاندا گیانیان به‌ختكرد. یادی ئیلهام به‌خشیان ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ ڕابردوو، له‌ ڕه‌زمی بێ‌ئه‌مان، نه‌خشه‌مه‌ند، ڕێكخراو و به‌رده‌وام دژبه‌ ڕژیمی ئیسلامی و نه‌زمی سه‌رمایه‌داری،یارمه‌تیده‌رمان ده‌بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

  نیزامی سەرمایەداری و دەوڵەتانی خزمەتکاری هۆکاری سەرەکی وێڕان بوونی ژینگە

-

گرنگی سیاسی- چینایەتی خەبات بۆ زیاد کرانی حەقدەست

-

ئامادە بوونی نوێنەرەنی دژی کرێکاری کۆماری ئیسلامی لە کۆبوونەوەی سازمانی جیهانی کار دەبێ ڕیسوا بکرێت

-

له‌ یادی٤٠مین ساڵی ئیعدامی جینایه‌تكارانه‌ی ٥٩ لاو مێرمنداڵی شاری مه‌هاباد

-

  شەپۆلی ناڕەزایەتی و تێکۆشان، سەرەڕای زیاتربوونی توندوتیژی وەحشیانە         

-

كۆماری ئیسلامی، دوژمنی خه‌ڵك

-