کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

وەرگەڕانی مینی بووسێک بە ١٤ سەرنشینەوە لە پیرانشار

وەرگەڕانی مینی بووسێک بە ١٤ سەرنشینەوە لە پیرانشار 1 1

بەپێی هەواڵی گەییشتوو، ڕۆژی ڕابردوو مینی بووسێکی هەڵگری ١٤ سەرنشین، لە سێڕای “نالوس”ی شاری پیرانشار بەهۆی خراپی کەش و هەوا وەرگەڕا و بەو هۆیەوە چەندین هاووڵاتیی بریندار بوون.

بەپێی هەواڵەکە، تەندرووستی سێ کەس لە سەرنشینانی ئەو ئۆتۆمبێلە ناجێگیر بووە و لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا ڕەوانەی ناوەندە دەرمانیەکانی پیرانشار کراون و سەرنشینانی دیکەش لەلایەن تیمەکانی مانگی سووری سێڕای جڵدیان پشکنینی تایبەتی پزیشکیان بۆ کراوە.