کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

وەرگەڕانى تەنکەرێکى سووتەمەنى لە جادەى سنە- مەریوان

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، تانکەرێکى هەڵگرى سووتەمەنى لە جادەى کۆنىمەریوانسنە، نەگەیشتوو بە گوندىسوفیان، وەرگەڕا و تەقییەوە و به‌ هۆیه‌وه‌ شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ ده‌ست دا.

به‌ پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ڕێگه‌ و شارسازی كۆماری ئیسلامی، ڕێگاكانی ئۆستانی كوردستان له‌ نائه‌من ترین ڕێگاكانی ئێرانه‌ و له‌ ماوه‌ی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا به‌ ده‌یان تانكه‌ری سووته‌مه‌نی له‌و ڕێگا  ترانزیتییه‌ وه‌رگه‌ڕاون و مادده‌ی كیمیایی و سووته‌مه‌نیان بۆ ناوی به‌ندئاو و ڕووباره‌كانی ئه‌و ناوچه‌ به‌رداوه‌ته‌وه‌. چه‌ندین جاریش ته‌قینه‌وه‌ی تانكری سووته‌مه‌نی كاره‌ساتی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و به‌ ده‌یان هاووڵاتی به‌ هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و سۆتان گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام له‌و ڕێگا ترانزیتیانه‌ قازانچی بردووه‌ و هیچ هه‌نگاوێكیشی بۆ گه‌شه‌ پێدانی ڕێگا و جاده‌كانی كوردستان هه‌ڵنه‌گرتووه‌ تاكوو خه‌ڵكیش سوودی لێوه‌رگرن.

بابەتی پەیوەندیدار

گواستنه‌وه‌ی دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی شنۆ بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی ١٣ كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ئوستانی كوردستان

komalah

ژه‌هراوی بوونی چوار كه‌س به‌هۆی خواردنی مه‌شرووبی ئه‌لكۆلی ساخته له‌‌ شنۆ

komalah

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ ئیلام

komalah

ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ ئیلام

komalah

 كۆبوونه‌وی لایه‌نگرانی “هه‌.ده‌.په‌” له‌ ئیستانبوول

komalah