بێدادگای كه‌یفه‌ریی ئه‌راك له ڕێكه‌وتی ٢٦ی جۆزه‌رداندا، له حوكمێكی دژه ئینسانی‌دا، هه‌ركام له ٤٢ كرێكاره‌كه‌ی شیركه‌تی ئازه‌رئابی به “یه‌كساڵ زیندان، ٧٤ زه‌ربه شهللاق و یه‌ك مانگ بێگاری” مه‌حكووم كرد. كرێكارانی ئازه‌رئاب هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنه‌كانی كرێكارانی هه‌فت ته‌په و فوولادی ئه‌هواز له مانگی ڕه‌زبه‌ردا ده‌ستیان دایه مانگرتن. ئه‌وان خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌شی خسووسی، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و باشتر كردنی باروودۆخی كار بوون. كاتێك كه داخوازیه‌كانیان بێ وڵام مایه‌وه، له ٢٨ی ڕه‌زبه‌ردا، له ئاست شاردا ڕێپێوانیان ئه‌نجام دا و ڕێگه‌ی ئاسنی شۆمال–جنووبیان به‌ست. ده‌وڵه‌تی سه‌ركوتگه‌ر، هه‌ر وه‌ك هه‌میشه، هێزی ئینتزامی و گاردی ویژه‌ی تێبه‌ردان. ئه‌م سهركوتگهرانه به گازی فرمێسك‌ڕێژ و باتۆم هێرشیان كرده سه‌ر ڕیزی كرێكاران. ڕۆخساری خوێناویی كرێكاران هه‌ر ئه‌وكات شه‌پۆلێكی له نه‌فره‌تی گشتی چینی كرێكار له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان وه‌ڕێخست. له جه‌ره‌یانی ئه‌م هێرشه وه‌حشیانه‌یه‌دا، ٢١ كه‌س ده‌ستبه‌جێ ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ٢١ كه‌سی دیكه‌ش دواتر بانگ كران و ده‌ستبه‌سه‌ر كران. به‌مجۆره بوو كه ٤٢ كه‌س له كرێكاران خرانه زیندانه‌وه. ئه‌وان پاش دوو حه‌فته ده‌ستبه‌سه‌ركران، به دانانی وه‌سیقه ئازاد كران و له ئێستاشدا بێدادگاكانی ڕژیم حوكمی زیندان و شهللاق و بێگاریان دژبه‌م كرێكارانه ده‌ركردووه. بێگومان هیچكام له‌م حوكمانه تازه نین. له‌بیرمان نه‌چووه‌ته‌وه كه ئۆرگانه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی هه‌ر ئه‌م ڕژیمه، كرێكارانی خاتون ئابادیان دایه‌به‌ر ده‌ستڕێژی گولله. له‌بیرمان نه‌چووه‌ته‌وه كه به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، زیندانی كران و شه‌للاقیان لێدرا. كرێكارانی ئاق دهڕهیان دایه به‌ر شهللاق. له‌بیرمان نه‌چووه‌ته‌وه كه له جه‌ره‌یانی زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕێبه‌رانی بوێری هه‌فت ته‌په و داكۆكیكارانیان، “مۆستهنهدی سووخته”یان درووست كرد و حوكمی ئێعدام‌یان بۆ ناڕازیانی ئاخێزهكانی مانگی به‌فرانباری و خه‌زه‌ڵوه‌ر ده‌ركرد. هه‌موو ئه‌م جهنایهتانهیان ئه‌نجام دا تا به‌ڵكوو بتوانن پاشه‌كشه به بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری بكه‌ن، تا شایه‌د متمانه‌به‌خۆیی له كرێكاران و داكۆكیكارانیان بستێننه‌وه، تا به‌ڵكوو كه‌ش و هه‌وای ترس و تۆقاندن به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا زاڵ كه‌ن. به ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه، كرێكاری شهللاق خواردوو ده‌بووایه به‌جۆرێك سووكایه‌تیی پێكرابایه كه هێز و توانای خۆڕاگریی نه‌مێنێ، ده‌بوایه ئه‌و شهللاقهی كه وه‌جه‌سته‌ی شه‌ریفترین و زهحمهتكێشترین ئینسانه‌كان ده‌كه‌وێ، هه‌م به‌وان و هه‌م به كۆمه‌ڵگای نیشان دابایه كه ئێمه بایه‌خێك بۆ كه‌رامه‌تی ئینسان دانانێین، یان ده‌بێ ته‌سلیم بن و یان سووك و زهبوونتان ده‌كه‌ین. به‌ڵام گشت ئه‌م هه‌وڵه سهركوتگهرانه و دژه مرۆییانه، له به‌رامبه‌ر عه‌زم و ئێراده‌ی كرێكاراندا، له‌به‌رامبه‌ر عه‌زم و ئێراده‌ی جه‌ماوه‌رێك كه بڕیاریان داوه ئه‌م ڕژیمه بڕووخێنن، بڕه‌وی نه‌بوو. ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه سه‌ره‌نجێك بده‌ینه هه‌واڵی ڕۆژانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌كان، ئه‌ویش له‌و باروودۆخه كۆرۆناییهدا، تا بۆمان ده‌ركه‌وێ كه ئه‌و سه‌ركوتگه‌رانه‌ی كه پێیان وابوو ده‌توانن پاشه‌كشه به خه‌باتی كرێكاران بكه‌ن و متمانه به‌خۆییان لێبستێننه‌وه و سه‌ره‌نجام ته‌سلیمیان بكه‌ن، چه‌نده خه‌یاڵیان خاوه.
ڕێك هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا و له جه‌رگه‌ی ده‌ركردنی حوكمی دژه مرۆیی له‌دژی ٤٢ كرێكاری ئازه‌رئاب و لێدانی شهللاق له ڕه‌سوول تالب موقه‌ده‌م، ئه‌ندامی سه‌ندیكای واحید و له دستبهسهركراوانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، له جه‌رگه‌ی ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام بۆ سێ لاوی ناڕازی و حوكمی “فساد فی الارض“، له دادگاكانی ئیسفه‌هان بۆ هه‌شت كه‌س له ناڕازیانی ئاخێزهكانی به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، كۆمه‌ڵگا دیمه‌نێكی دیكه‌ی له خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی له‌خۆ نیشان دا. مه‌گه‌ر بێجگه‌له ئه‌وه‌یه كه له جه‌رگه‌ی هه‌ر ئه‌م ڕه‌شبگیری و حوكمه دژه ئینسانیانه‌دا، له‌ئێستا ١٥ ڕۆژه كه پتر له ٥ هه‌زار كرێكاری نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په ده‌ستیان داوه‌ته‌وه مانگرتن. كرێكاران، ئه‌گه‌رچی، به‌چاوی خۆیان دیتوویانه كه چلۆن نوێنه‌رانی بوێر و داكۆكیكارانیان ده‌خه‌نه زیندانه‌كانه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌و سهركوتگهریانه، ئه‌وان بۆ چه‌ندومین جار، بۆ وه‌ده‌ست هێنانی خواسته‌كانیان، ئیراده‌ی خۆیان به سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان نیشان دا. مه‌گه‌ر بێجگه‌له ئه‌وه‌یه كه له جه‌رگه‌ی هه‌ر ئه‌م ڕهشبگیریانهدا، سێ هه‌زار و ٥٠٠ كرێكاری شیركه‌تی زۆغاڵی سه‌نگی كرمان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و ئامووزشیارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیمدا، بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی. مه‌گه‌ر بێجگه‌له ئه‌وه‌یه كه كۆبوونه‌وه و مانگرتنی كرێكارانی عۆقاب ئه‌فشانی سێمنان، كرێكارانی هێڵی ئاسنی زاگرۆس، كرێكارانی مه‌عده‌نی كرۆمیت، خانه‌نشینكراوانی زه‌وب ئاهه‌نی ئیسفه‌هان، كرێكارانی شه‌فا رود، كرێكارانی گرووپی میللی سه‌نعه‌تی فوولادی ئێران بۆ هاوپشتی له دوو هاوكاری مافخوازیان، له جه‌ره‌یان دایه. ئه‌گه‌ر له لایه‌كه‌وه، خوێنڕێژانی دانیشتوو له‌سه‌ر كورسیی قه‌زاوه‌ت، دژه مرۆییترین جه‌وهه‌ری خۆیان نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌موو ده‌ست بهتاڵكراوان، هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا قوربانیی نه‌زمی به‌ربه‌ریه‌تی سه‌رمایه‌داریی ئیسلامین، له به‌رامبه‌ریدا به‌ڕیز بوون. ئه‌گه‌رچی ئێستادا نه‌به‌ردێكی نابه‌رابه‌ر له‌ئارا دایه، به‌ڵام بێگومان، هاوسه‌نگیی هێز به‌رده‌وام به قازانجی ئه‌و ملیۆنان مرۆڤه ده‌گۆڕدرێ كه پتر له ٤٠ ساڵه، هه‌موو جۆر جهنایهتێكیان ده‌رحه‌ق ئه‌نجام دراوه. دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه، ئێوه‌ی تاڵانكه‌ر، ئێوه كه له داڵانه تاریكه‌كانی گۆڕی هه‌زاران ساڵه‌وه هاتوونه‌ته ده‌ر، دۆڕاوی حه‌تمیی ئه‌م نه‌به‌رده ده‌بن.
كۆمه‌ڵگا سه‌ركوتگه‌ریه‌كانی ئێوه له‌بیرناكات، ئه‌م كۆمه‌ڵگایه سه‌پاندنی هه‌ژاری و برسی ڕاگرتنی ملیۆنان مرۆڤ فه‌رامۆش ناكات. ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له‌بیری ناچێته‌وه، كاتێك كه كرێكارانی هه‌فت ته‌په پهرهدهیان له‌سه‌ر دزی و گه‌نده‌ڵیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه و داكۆكیكارانیان له ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌كاندا لادا، ڕێك به‌م تاوانه خرانه زیندان و ئه‌شكه‌نجه دران، به‌ڵام ئێستا ته‌پڵی ڕسوایی هه‌ر ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تیانه وه‌ده‌نگ هاتووه. ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، ئه‌و جهنایهتكارانهی كه له‌سه‌ر كورسیی قه‌زاوه‌ت دانیشتوون و حوكمی ئێعدام، زیندان و شهللاق بۆ كرێكاران و بۆ ناڕازیان ده‌رده‌كه‌ن، فه‌رامۆش ناكات. ئێوه جهنایهتكاران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه شهللاق لێدان له جه‌سته‌ی كرێكاران نشانه‌ی هێز و ده‌سه‌ڵاتی ئێوه نییه، به‌ڵكوو نیشانه‌ی ترسێكی قووڵه كه له باڵای چینی گۆڕههڵكهنی خۆتان دا ده‌یبینن. بڕوا بكه‌ن ترس و خه‌وفی ئێوه له ڕاپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی چینی كرێكار، له ئاخێزی ملیۆنییی جه‌ماوه‌ری وه‌گیان هاتوو، به شهللاق لێدانی كرێكاران و ئێعدام كردنی ناڕازیانی به‌فرانبار و خه‌زه‌ڵوه‌ر، ناشاردرێته‌وه. ڕه‌نگبێ له جه‌رگه‌ی كۆرۆنا و بهربهستهكانیدا، درفهتێكتان بۆ تۆڵه كردنه‌وه بۆ هه‌ڵكه‌وتبێ، به‌ڵام بێگومان، قۆناغی پاش كۆرۆنا، قۆناغی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینی كرێكاران، ژنان، موعه‌لیمان، خوێندكاران، خانه‌نشینان و ماڵبهتاڵانچووان و قۆناغێكی زۆر مه‌زنتر له به‌فرانبار و خه‌زه‌ڵوه‌ر، قۆناغی دوایین نه‌به‌رده‌كان دبێت له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاڵانكه‌ر و سه‌ركوتگه‌ر. به‌دڵناییه‌وه، ئێمه خۆمان بۆ پێشوازی كردن له‌م قۆناغه ئاماده ده‌كه‌ین.