کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

وه‌گڕخستنی میكانیزمی ماشه‌ له‌ دژی كۆماری ئیسلامیی

وه‌گڕخستنی میكانیزمی ماشه‌ له‌ دژی

وه‌گڕخستنی میكانیزمی ماشه‌ له‌ دژی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ١٠ ڕۆژ دوای هەڵگرتنی هەنگاوی پێنجەم و کۆتایی بەڵێنەکانی ڕژیمی ئێران بە ڕێکەوتننامەی بەرجام، سێ وڵاتی فەرانسە، بریتانیا و ئاڵمان “مێکانیزمی ماشە”یان له‌ دژی كۆماری ئیسلامیی چالاک کرد.

سێ وڵاتی فەرانسە، بریتانیا و ئاڵمان، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار، لە بەیانییەیەکدا ڕایانگەیاند کە ڕێکاری چارەسەریی ناکۆکیی ڕێککەوتننامەی ناوکیی ئێران چالاک دەکەنەوە. ئەم سێ وڵاتە لە بەیانییەیەکدا نووسیویانە، سەرپێچییەکانی هەنگاو بە هەنگاوی ڕژیمی ئێران بە بەڵێنەکانی ڕێکەوتنی ئه‌تۆمی، ناسراو بە بەرجام و هەروەها بەهۆی هەوڵەکانی ڕژیم ڕێگایه‌كیان نییه‌ جگه‌ له‌، چالاك كردنی مێکانیزمی ماشە. بەپێی بەندی ٣٧ی ڕیکەوتنی بەرجام، ئەگەر ئێران ڕێککەوتنی ناوکی پێشێل بکات گەمارۆوە نێودەوڵەتییەکانی پێشوو کە دژی ئەو ڕژیمە پەسند کرابوون، دیسانەوە وەگەڕ دەخرێنەوە. ئەم سێ وڵاتە لە بەیانییەكه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ “ئێمە ئەو بۆچوونانەی کە دەڵێت ڕژیمی ئێران مافی خۆیەتی بەڵێنەکانی بە بەرجام کەم بکاتەوە، قەبووڵ ناکەین.” ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر چەند وڵاتی ئۆرووپایی لە بەیانییەیەکدا داوایان لە کاربەدەستانی كۆماری ئیسلامیی کردبوو کە بۆ ناوڕۆکی بەرجام بگەڕێتەوە و لە هەنگاوەکانی ئێران بۆ چوونەدەرەوە لە بەرجام نیگەرانیی خۆیان دەربڕیبوو.