“فەریبا ڕەزایی” بەڕێوەبەرى گشتى ئیداره‌ی ژینگەیی ئۆستانی كوردستان ڕایگه‌یاند : لە نیوەى یەکەمى ساڵى ڕابردوو، ١٧ تەنکەرى سووتەمەنی لە ئۆستانی كوردستان وەرگەڕاون.
به وته‌ی ناوبراو، تانکەرە وەرگەڕاوەکان سووتەمەنییان پێ بووە و ئەمەش بووەتە هۆى تەقینەوە و زەرەرگەیاندن بە ژینگە و پیسکردنى سرووشتی ناوچه‌كه. به‌شێك له تانكه‌ره‌كان هەڵگرى مادەى کیمیایی بوون و نیگه‌رانییه‌كی زۆری لای خه‌ڵكی ئه‌و ئۆستانه درووست كردووه، به پێی ئاماره‌كان زۆربه‌ی تانكه‌ره‌كان له جاده‌كانی “سەقز – سنە”، “ده‌وڕووبه‌ری شاری سنە” ، “سنە- کامیاران” و “كامیاران بۆ کرماشان” وەرگەڕاون.