نێوه‌شه‌وی سێشه‌ممه ٨ی رێبه‌ندان، به هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتوبوسێكی مۆسافه‌ربه‌ری له ڕێگای تاران ــــ شیراز له سپاهان شاری ئیسفه‌هان، ٢٧ كه‌س بوونه قوربانی ئه‌م ڕووداوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕووداوه‌كان و فریاكه‌ۆتنی پزیشكی ئوستانی ئیسفه‌هان ڕایگه‌یاندووه: له‌م ڕووداوه‌دا ٩ كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا و ١٨ كه‌سی دیكه له‌وانه دوو منداڵ، برینداربوون. هه‌روه‌ها وتیشی: به‌شێكیان به شێوه‌ی سه‌رپایی ده‌رمان كران و برینداربووانی دیكه‌ش ڕووانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مشاره كران.