به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندان، به هۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌می گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی خه‌ڵكی “ڕوهینگیا”ی میانمار له لێواره ئاوه‌كانی به‌نگلادش لانیكه‌م ١٤ كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و ٧٠ كه‌سی دیكه‌ش ڕزگار كراون.
كاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی له به‌نگلادش ڕایانگه‌یاندوه كه په‌نابه‌ران به به‌له‌مێك له به‌نگلادشه‌وه به‌ره‌و مالزی ده‌ڕوان كه تووشی ئه‌م ڕووداوه بوون. ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی ڕوهینگیای میانمار به هۆی تووندوتیژیه‌كان، هه‌ژاری و بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانی ژیانیان له‌م وڵاته به‌ره‌و وڵاتانی دیكه هه‌ڵ دێن.