ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، چوار كارمه‌ندی به‌شی پۆلیسی شاره‌داری بۆكان له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه به‌هۆی گه‌نده‌ڵی به بڕی ٦٠ میلیارد تمه‌ن ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوو زیاتر له ٣ هه‌زار بینای نیشته‌جێ بوون له شاری بۆكان به‌نایاسایی درووست كراوه كه ئه‌و چوار كارمه‌نده‌ی به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی بۆ هه‌ر ماڵێك بڕی ٢٠ میلیۆن تمه‌ن وه‌ك به‌رتیل له هاوڵاتییان وه‌رگرتووه.