به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی بودجه‌ی كه‌م ئه‌ندامانی له لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتوودا وه‌لاناوه و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی بنه‌ماڵه‌ی كه‌م ئه‌ندامانی لێكه‌وتۆته‌وه.
له قه‌یرانی مهعهیشهتی ئێستادا كه هێڵی هه‌ژاری یه‌ك بنەماڵەی سێ كه‌سی ١٥ ملیۆن تمه‌نه، حقوقی كه‌م ئه‌ندامێك ته‌نیا یه‌ك ملیۆن و ٩٠ هه‌زار تمه‌نه و ئه‌گه‌ر له ساڵی داهاتوودا ٢٠٪ ئاستی حقوقهكهیان بڕواته سه‌ره‌وه، هێشتا كه‌متر له نیوه‌ی نرخی هه‌ڵاوسانی ڕه‌سمی چووه‌ته سه‌ره‌وه و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه‌م ئه‌ندامێك وه‌ری ده‌گرێت جوابده‌ره‌وه‌ی كڕینی خۆراكێكی ساده‌ش نییه.