به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سێ ئەندامی بنکەی پۆلیسی شروینەی سەر بە شاری جوانڕۆ لە ڕێگای کۆزه‌ران، بە چەک و جل و بەرگی شەخسیەوە، ڕێ لە خەڵك دەگرن و به زۆره‌ملێ به‌رتیل لە كاسبكاران وه‌رده‌گرن.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، به‌كرێگیراوانی ڕژیم له شاری جوانڕۆ، هێرش دەکەنە سەر ئەو كاسبكارانه‌ی کە كه‌لووپه‌لی نێو ماڵ و جلوبەرگ لە سنوورەوە هاورده‌ی جوانڕۆ ده‌كه‌ن و باهركانیان ده‌ڕفێنن، ئه‌گه‌ر بارێكیش به‌های كه‌م بێت، ڕاده‌ستی پۆلیسی جوانڕۆ یا بنكه‌ی كاڵای قاچاخ ده‌كرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی ناڕازی گوندی “قاپ قۆڵی میراوا” له جوانڕۆ، هێرشیان كردۆته سه‌ر ئۆتومبێلی ئه‌فسه‌رانی بنكه‌ی پۆلیسی شروینه كه خه‌ریكی وه‌رگرتنی به‌رتیل بوون و ماشێنه‌كه‌یان به‌ردباران كردووه.