ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، تیمێكی ده‌نگ و ڕ‌نگی ئوستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی به هاوكاری ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان، ژماره‌یه‌ك له ژنانی ده‌ستبه‌سه‌ركراویان ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كرد.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له حاڵێكدایه كه به‌وته‌ی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لانیكه‌م ٣٠٠ ژن له كاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ٢٧ ڕۆژی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و بڵاوكردنه‌وه‌ی ویدیۆی دانپێدانانی زۆره‌ملێ كچانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له ئێران و جیهاندا هه‌بووه و تووڕه‌یی خه‌ڵكی ئوستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.