ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، مه‌راسمی پێدانی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی له شاری ئۆسلۆی نۆ‌رویژ به‌ڕێوه‌چوو و بنه‌ماڵه‌ی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” به نوێنه‌رایه‌تی له نه‌رگسه‌وه ئه‌و خه‌ڵاته‌یان وه‌رگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “كیانا و عه‌لی ڕه‌حمانی” كچ و كوڕی نه‌رگس محه‌ممه‌دی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی هاوڕێ له‌گه‌ڵ “ته‌قی ڕه‌حمانی” باوكیان سه‌ردانی وڵاتی نۆرویژیان كردووه. منداڵه‌كانی نه‌رگس محه‌ممه‌دی له‌و مه‌راسمه‌دا ڕێزیان له هه‌وڵه‌كانی دایكیان و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی دیكه‌ی به‌ندكراو له ئێران گرت و ڕایانگه‌یاند كه ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌و ڕێگایه ئه‌گرنه به‌ر كه دایكیان گرتوویه‌ته به‌ر. پێشتر نه‌رگس محه‌ممه‌دی به‌هۆی چالاكییه‌كانی له بواری مافی ژنان دا وه‌كوو براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی ده‌ستنیشان كرا و ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه پێنجه‌مین كه‌سه له مێژوودا كه له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا خه‌ڵاتی نۆبێلی ئلاشتی وه‌ر ده‌گرێت.