ڕۆژی سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٢، خەڵاتی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی بیرکردنەوە ناسراو به (ساخارۆڤ) له پەرلەمانی ئورووپا، بەخشرا به ژینا ئەمینی و بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” و خه‌ڵاته‌كه له‌لایه‌ن “محه‌ممه‌دساڵح نیكبه‌خت” پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی ئه‌مینی به نوێنه‌رایه‌تی موژگان ئێفتخاری دایكی ژینا وه‌رگیرا.
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٨ی سەرماوەز، بنەماڵەی “ژینا ئەمینی” بڕیار بوو بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی پێدانی خەڵاتی ساخارۆڤ لە پەرلەمانی ئورووپا بۆ فەرەنسا گەشت بکەن، بەڵام هێزە ئەمنییەکان له فڕۆکەخانەی خومەینی تاران ڕێگرییان لە بنەماڵەی ئەمینی كرد و ده‌ستیان به‌سه‌ر پاسپۆرته‌كانیان دا گرت. له كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه ساڵح نیكبه‌خت په‌یامی دایكی ژینا ئه‌مینی خوێنده‌وه كه به‌شێك له‌و په‌یامه به‌م جۆره‌یه: ژینا به واتای ژیانه، ئه‌و كه ناوی سیمبولی ئازادیه و خه‌ونی ڕزگاری له كوردستانه‌وه بۆ ته‌واوی ئێران و جیهان بڵاو كرده‌وه. بێ‌تاوان گیانیان لێ ستاند و وایان ده‌زانی كه به ستاندنی گیان له جه‌سته‌ی، ده‌توانن ڕێگه‌ی لێ بگرن، به‌ڵام نه‌یانده‌زانی كه له خه‌ڵۆزی ژینا ڕۆحێك هه‌ڵده‌ستێت، باڵ ده‌كشێنێت به‌سه‌ر ئێران‌دا و دبێته ئیلهامێك بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.