کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

وه‌رگرتنه‌وه‌ی سکاڵای ژمارەیەک له‌ بنه‌ماڵه‌كانی قوربانیانی “هه‌واپه‌یمای ئۆکراین”

وه‌رگرتنه‌وه‌ی سکاڵای ژمارەیەک له‌ بنه‌ماڵه‌كانی قوربانیانی هه‌واپه‌یمای

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، ژمارەیەک لە بنەماڵەی قوربانیانی “هه‌واپه‌یمای ئۆکراین”، لە چالاکییەکی ناڕەزایەتیدا، سکاڵاکەیان لە دادگای سەربازی “تاران” کشاندەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “عەباس سادقی” کە “کوڕ” و “کچ” و “بووک” و “نەوەکەی” لە فڕینی ٧٥٢دا لەدەستداوە، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند: کە سکاڵاکەی لە دادگای سەربازی تاران کشاندووتەوە و وتی: دادگای سەربازیی تاران “نە لێهاتوویی و نە توانایی و نە ئیرادەی ئەوەی هەیە کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بێلایەنانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆسیەیەدا بکات.