گاردی ساحلی ئیتالیا ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان ڕایگه‌یاند: “٢٣ په‌نابه‌ر له سێ به‌له‌می جیاجیادا به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی یه‌خته‌كه‌یان نوقمی ئاو بوون.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی گاردی ساحلی ئیتالیا، له‌گه‌ڵ هێوربوونه‌وه‌ی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه به لانیكه‌م ٧٥ به‌له‌می په‌نابه‌ران له لێوارئاوه‌كانی توونسه‌وه به‌ره‌وه ئیتالیا به‌ڕێكه‌وتوون و تا ئێستا ١٢٠٠ په‌نابه‌ر له دوورگه‌یه‌كی نزیك ئیتالیا نیشته‌جێ كراون. به‌ڵام ٢٣ په‌نابه‌ر به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مه‌كه‌یان نوقمی ئاو بوون و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.