ڕۆژی یهكشهممه ٢٣ی مانگی ڕێبهندان، كۆڵبهرێكی تەمەن ١٨ ساڵ لە نێوان بەفر و گەردەلول لە سنووری بانە ونبوو.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی مانگی ڕێبهندان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی “شیرزاد” خەڵکی شاری “بوکان” لە سنووری “نوکان”ی سهربه شاری بانە له ناوەڕاستی بەفر و گەردەلولدا ون دهبێت و دوای چەند کاتژمێرێک لە هەوڵی بێ وەستانی كۆڵبهرهكان ئەم کۆلبەرە گەنجە کاتژمێر ٤ی بەیانی ڕۆژی یهكشهممه،لەسەر هەمان ڕێگا دۆزرایەوە و بە ئامبولانس گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هەمان شەو کۆلبەرەکان پەیوەندییان بە ڕێكخراوی مانگی سووری شاری بانە بۆ یارمەتیدان كرد، بەڵام مانگی سوور هاوکاریان نەکرد و ناچار بوون بەبێ هیچ ئامرازێک بەدوای کۆلبەرە ونبووەکەدا بگەڕێن.