کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ونبوونی كۆچبه‌رێكی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ سنووری نێوان بیلاڕووس و له‌هستان

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه‌، كۆچبه‌رێكی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ناوی “ئه‌میر مورادی” له‌ سنووری نێوان بیلاڕووس و له‌هستان ونبووه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌هۆی سه‌رمابردووییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدابێت.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، “ئه‌میر مورادی” ١٧ ڕۆژ له‌وه‌به‌ر له‌ سنووری بیلاڕووس ونبووه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی نیه. به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ته‌رمی سێ په‌نابه‌ری كورد له‌ سنووری نێوان بیلاڕووس و له‌هستان دوزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ دوو كه‌سیان خه‌ڵكی سه‌رده‌شتن و یه‌كێكیان بێناونیشانه كه‌ گومان ده‌كرێت ته‌رمی “ئه‌میر مورادی” بێت، به‌ڵام هێشتا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی چوار كۆڵبه‌ر له‌ سنووری بانه

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ شاری سه‌ڵماس

-

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی مهاباد له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام

-

مه‌رجی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنی “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” به‌ ده‌رمان

-

دژایه‌تیكردنی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ ئازادی “سه‌مه‌د شابۆیی” له‌ زیندانی ورمێ

-

مالئاوایی له ژیانی خوشکی گیانبه‌ختکردووێکی کۆمه‌ڵه له نه‌غه‌ده

-