ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران له لێواراوه‌كانی یه‌مه‌ن وه‌گه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س بێسه‌روشوێن بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و به‌له‌مه زۆربه‌یان خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌فریقایی و به هیوای وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی له وڵاتی یه‌مه‌ن بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، ٤٩ كه‌س بێسه‌روشوێن بوون و ٢٦ كه‌سی دیكه ڕزگاریان بووه و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه.