به‌له‌مێك به ٣٨ سه‌رنشینه‌وه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی خاكه‌لێوه له نزیكی لێوارئاوه‌كانی توونس به‌ره‌و ئیتالیا به‌ڕێ كه‌وت به‌ڵام به‌له‌مه‌كه به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌واوه ژێرئاو كه‌وت و ٣٤ په‌نابه‌ری ئه‌فریقایی بێسه‌ر و شوێن بوون.
له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی به‌ره‌و لێوارئاوه‌كانی ئیتالیا به‌ڕێ ئه‌كه‌ون ئاماری په‌نابه‌رانی ونبوویش ده‌ڕواته سه‌ره‌وه و ڕێژه‌یان گه‌یشتۆته ٦٧ كه‌س. جێگای ئاماژه‌یه كه گاردی ساحلی ئیتالیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاندبوو كه ٧٥٠ په‌نابه‌ری له دوو عه‌مه‌لیاتی جیاجیا له باشووری ئه‌و وڵاته ڕزگار كردووه له‌حاڵێكدا چه‌ند كاتژمێر پێشتری پێنج په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ست دابوو و ٣٣ كه‌سی دیكه‌ش ونبوون و چاره‌نووسیان نادیاره. به‌پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌لانیكه‌م ١٢ هه‌زار په‌نابه‌ر له ئه‌مساڵدا خۆیان گه‌یاندۆته خاكی ئیتالیا له حاڵێكدا ئه‌و ڕێژه‌یه له ساڵی ڕابردوو ته‌نیا ١٣٠٠ كه‌س بوو.