بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆ و هەواڵانەی بڵاو كراونه‌ته‌وه، ٩٨٪ی دەریاچەی ورمێ وشك بووه و گه‌رده‌لوولی خوێ بۆ نێو شه‌قامه‌كانی شاری ورمێ بڵاو بووه‌ته‌وه.
پاش سەدان جار بەڵێنیی درۆی سەرۆککۆمار و بەرپرسانی دیکەی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ بووژانەوەی ده‌ریاچه‌ی ورمێ، ئێستا ئەم ده‌ریاچه‌یه بەرەو وشکبوونی تەواو دەچێت. کارناسانی بواری ژینگە لەسەر وشکبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ هۆشدارییان داوە و ڕایانگەیاندووە کە به‌هۆی هه‌ڵسانی گه‌رده‌لوولی خوێ كه‌شاوه‌رزی و ژینگه‌ی چه‌ند پارێزگا له ناو ده‌چێت و ته‌ندرووستی چه‌ند ملیۆن كه‌س له پارێزگاكانی ته‌ورێز، ورمێ، ئه‌رده‌بیل، قه‌زوێن، زه‌نجان، گیلان و ته‌نانه‌ت تاران ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.