به پێی ڕاپۆرتی چالاكانی ژینگه‌یی كوردستان، تاڵئاوی “چارده‌وڵی” قۆروه به هۆی كه‌م بارانی و وشكه‌ساڵی، هه‌روه‌ها لێدانی چاڵئاوی نایاسایی وشكی كردووه و بووه‌ته ناوه‌ندێكی خۆڵبارین له ناوچه‌كه و گۆمئاوی “زرێبار”ی مه‌ریوانیش ئه‌گه‌ر بایه‌خی پێنه‌درێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا وشك ده‌بێت.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ده‌وڵه‌ت بریاریدا به سازكردنی دوو به‌ندئاوی “ئازاد” و “ژاوه” كێشه‌ی وشكبوون و به‌بیابانبوونی ده‌شته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام لێدانی ئه‌و سه‌ده هیچ قازانچێكی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه نه‌بووه و ئاوه‌كه‌ی بۆ ئۆستانه‌كانی هه‌مه‌دان و زه‌نجان هه‌نارده ده‌كرێت. له‌و كاته‌وه ئه‌و دوو پڕۆژه جێبه‌جێكراوه نه‌ك تاڵئاوی “چارده‌وڵی” له وشكبوون ڕزگار نه‌كراوه به‌ڵكوو كێشه‌ی كه‌مئاوی كه‌شاوه‌رزانیش چاره‌سه‌رنه‌كراوه. ئه‌و ڕاپۆرته ئاماژه به لێدانی هه‌زاران چاڵئاوی نایاسایی له ده‌ورووبه‌ری گۆمئاوی “زرێبار” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر پێش به‌و كاره نه‌گیرێت گۆمئاوی “زرێبار”یش وه‌كوو تاڵئاوی “چارده‌وڵی” وشك ده‌بێت.