دۆناڵد ترامپ سه‌روك كۆماری ئه‌مریكا سه‌ره‌نجام ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی ڕێبه‌ندان به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٨ی ژانویه له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ نه‌تانیاهوو،گه‌ڵاڵه‌ی ئاشتیی كۆشكی سپی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناسراو به “موعامله‌ی قه‌رن“ی دایه به‌ر باس و شیكردنه‌وه. ئه‌وه‌یكه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گه‌ڵاڵه‌ی ئاشتی “ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست” ڕاگه‌یه‌ندرا، شتێك نه‌بوو بێجگه‌له بهڕهسمیهت ناسینی لانیكه‌م ٧٠ ساڵ داگیركاریی ڕژیمێكی نه‌ژادپه‌رست له لایه‌ن ئیمپریالیسمی ئه‌مریكاوه. كاتێك وشه‌كان مانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، زۆر سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی بهڕهسمیهت ناسینی داگیركاری و ئاواره كردنی چه‌ند ملیۆن ئینسان له فه‌له‌ستین به “ئاشتی” بناسرێت و ناوی “موعامله‌ی قه‌ڕن“ی له‌سه‌ر دابندرێ. له ڕاستیدا ئه‌و به‌ناو موعامله‌ی قه‌ڕنه، موعاملهیهكه له‌نێوان دوو سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ڕاسیست كه یه‌كێكیان گرفتاری لێپرسینه‌وه‌یه له سێنای ئه‌مریكادا و ئه‌ویتریشیان به تاوانی ئه‌نجامدانی سێ مهورد گه‌نده‌ڵی ماڵی ده‌بێ ڕه‌وانه‌ی دادگا كرێت. ترامپ بۆ شیكردنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌كه‌ی باس له ئیستلاحی “براوه-براوه” ده‌كات و هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به كێشه‌ی مێژوویی نێوان نه‌ته‌وه‌ی فه‌له‌ستین و ڕژیمی داگیركه‌ری ئیسرائیله‌وه نییه. ئه‌و “براوه-براوه” پتر له هه‌موان ده‌بێ یار و یاوه‌ری ترامپ و نه‌تانیاهوو بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا له‌و دوو وڵاته. نه‌تانیاهوو پێویستی به‌و به‌ڵگه‌یه‌یه تا ڕاسیستی ترین به‌شی ده‌نگده‌رانی ئیسرائیل له پشت سه‌ری خۆیه‌وه به‌ڕیز كات و ترامپیش له دڵی هه‌را و گرمه‌ی لێپرسینه‌وه‌یدا له سێنای ئه‌مریكا، پێویستی به‌وه‌یه كه توندڕه‌وترین یههوودیهكانی دانیشتووی ئه‌مریكا و سێكته ئایینیه‌كان له پاییزی ئه‌مساڵدا بێنێته به‌رده‌م سندووقه‌كانی ده‌نگدان. چاوخشاندنێك به ناوه‌رۆكی گه‌ڵاڵه‌كه و به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ناسه‌قامگیری ترامپ و نه‌تانیاهوو و ئه‌و هات وهاوارهی كه له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه وه‌ڕێیان خستووه، نیشانی ده‌دا كه ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه ته‌نیا و ته‌نیا ده‌توانێ له خزمه‌ت ئامانجه‌كانی ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا بێت.
له‌بیرمانه كه هێشتا چه‌ند مانگ له خزینی ترامپ بۆ ناو كۆشكی سپی تێپه‌ڕ نه‌ببوو كه ڕایگه‌یاند، بیر له بنبڕ كردنی كێشه‌یه‌كی مێژوویی ده‌كاته‌وه كه پێشینیانی ئه‌و نه‌یانتوانیوه ڕێگاچاره‌یه‌كی بۆ بدۆزنه‌وه و هه‌ربۆیه‌ش ڕاوێژكار و زاواكه‌ی واته “كوشنێر“ی كرد به به‌رپرسی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه. له‌و ماوه‌یه‌دا و له جه‌ریانی سه‌فه‌ری كوشنێر بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چهنهلێدانهكان و دركاندنی هێندێك له هێڵه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، بۆ كه‌سانێك كه له داوی سازش و گه‌نده‌ڵی و هه‌ڕاج كردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی فه‌له‌ستین نهكهوتبوون، ئاشكرا بوو كه ئاغاكانی دونیا به‌نیازن دوایین پاشماوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به ته‌واوی له‌ناو به‌رن. ترامپ له ناساندنی “موعامله‌ی قه‌ڕن“دا كه تێكه‌ڵ بوو له‌گه‌ڵ چهپڵهبارانی نه‌تانیاهوو، به دڵ ئاواڵهیهكی كه‌م وێنه‌وه هه‌موو خواسته‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری ئیسرائیلی وه‌ك دیاریه‌ك پێشكه‌شی كرد. ئوورشهلیم وه‌ك پێته‌ختی دابه‌ش هه‌ڵنه‌گری ئیسرائیل ده‌مێنێته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارێتیی ئیسرائیل به‌سه‌ر دۆڵی ئۆردۆن و باقی خاڵه‌كانی دیكه‌ی لێواری ڕۆژئاوا و سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسرائیل و به‌رزاییه‌كانی جه‌ولان به ڕه‌سمی ده‌ناسرێ. به واتایهكیتر به ڕه‌سمی ناسینی ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه له شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژه‌ی ١٩٦٧ هه‌تا ئێستا داگیركراون و به‌شێكی به‌رین له شارۆچكه یه‌هوودی نشینه‌كان كه وێڕای موقاومه‌تی خه‌ڵكی خۆجه‌یی و وه‌ده‌رنانیان، سازكراون، ده‌بنه‌وه خاكی ئیسرائیل. كه‌وابوو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی فه‌له‌ستین بۆ مه‌ڵبه‌ندی باب و باپیرانیان بۆ هه‌میشه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌وه‌ش خۆی لانیكه‌م له‌دژی بڕیارنامه‌ی ١٩٤ی شۆرای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه كه مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌له‌ستینیه‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان به ڕه‌سمی ده‌ناسێت.
تڕا‌مپ ئیدعای كرد كه “ئه‌مڕۆ ئیسرائیل هه‌نگاوێكی گه‌وره به‌ره‌و ئاشتی هه‌ڵده‌گرێ. ئه‌و گڵاڵهیه بناغه‌ی وتووێژی ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت له نێوان به‌رپرسانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین“. گۆیا هه‌تا ئێستا له كه‌مپی ده‌یوید واسلۆ ئه‌و دوو لایه‌نه وتووێژی ڕاسته‌وخۆیان نه‌بووه. ترامپ ٤ ساڵی ده‌رفه‌ت به فه‌له‌ستینیه‌كان دا كه “ڕێگای ئاشتی بگرنه به‌ر و له‌گه‌ڵ ئیسرائیل وتووێژ بكه‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه تیرۆریزم ڕه‌ت بكه‌نه‌وه”. بۆ فهلهستینیهكانیش به‌ڕواڵه‌ت له په‌راوێزی ڕۆژهه‌ڵاتی ئوورشهلیم پێتهختێك دیاری كراوه و گۆیا فه‌له‌ستین له لێواری ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی ئوورشهلیم به خودموختاریهكی مه‌رجدار ده‌گات. خۆدموختاریی مه‌رجدار ڕێك ئه‌و شته‌یه كه ده‌وڵه‌تی گه‌نده‌ڵی مه‌حموود عه‌باس له لێواری ڕۆژئاوا هه‌یه‌تی و وه‌ها خودموختاریهكه كه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل هه‌ركات بیهه‌وێ ئاوایی یه‌هوودی نشین له‌و ناوچانه درووست ده‌كات و یان به بیانووی بوونی حه‌ماس له نه‌واری غه‌زه ماڵه‌كان به‌سه‌ر خه‌ڵك دا ده‌ڕووخێنێ. ترامپ له وته‌كانیدا ئیدعای كرد كه “فه‌له‌ستینیه‌كان كه‌وتوونه‌ته چهرخهیهكی توندوتیژیه‌وه و منیش هه‌وڵم داوه تا ڕێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل بدۆزمه‌وه”. ترامپ به‌و په‌ڕی بێشه‌رمیه‌وه هه‌مووی ئه‌وانه وه‌ك “كارێكی گه‌وره كه بۆ فه‌له‌ستینیه‌كانی كردووه” ناو لێبرد. هه‌روه‌ها، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌له‌ستینیه‌كان بزانن ئه‌و چ كارهایهكی گه‌وره‌ی بۆ كردوون، وتی “هه‌مووان ده‌زانن كه من كاری گه‌وره‌م بۆ ئیسرائیل ئه‌نجام داوه. باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكام بۆ به‌یتولموقه‌ده‌س گواسته‌وه و به‌رزاییه‌كانی جهولانم بۆ ئییسرائیل بهڕهسمیهت ناسی و له ڕێكه‌وتنی هه‌سته‌یی ئێران هاتمه ده‌ر“. پاشان بێشه‌رمانه درێژه به وته‌كانی دا و وتی” پێویسته من بۆ فه‌له‌ستینیش كاری گه‌وره بكه‌م، هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش وڵاتی خۆیانیان هه‌بێت و ئه‌وه‌ش ده‌توانێ دوایین شانسیان بێت“.
نه‌تانیاهوو به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه ڕووبه ترامپ وتی “جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار، ئێوه مافی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی ئیسرائیلتان له گشت ئه‌و ناوچانه‌ی كه یههوودیهكانی تێدایه به ڕه‌سمی ناسی و چیتر ئه‌و شوێنانه ناوچه‌ی داگیركراو نین“. له درێژه‌دا وتیشی” ١٨ی ژانویه‌ی ٢٠٢٠ له مێژوودا ده‌مێنێته‌وه، چونكه ئێوه مافی دسهڵاتدارێتیی ئیسرائیلتان له‌و ناوچانه‌ی كه بۆ ئه‌منیه‌تی ئێمه حه‌یاتیه به‌ڕه‌سمی ناسی“. به‌مجۆره مه‌علووم بوو كه “موعامله‌ی قه‌ڕن” شتێك نییه جگه له ڕه‌سمیه‌ت دان به داگیركاریی و به هیچ دانانی مافی حه‌یاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه پتر له نیو سه‌ده‌یه له ماڵ و حاڵی خۆی ده‌ركراوه. بێ گومان موقاومه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ مافی حه‌یاتی، ناتوانێ به‌و گه‌ڵاڵه و سیاسه‌ته ڕاسیستیانه تێكبشكێت. ترامپ و نه‌تانیاهوو ده‌ڕۆن، به‌ڵام حه‌ماسه‌ی خۆڕاگریی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له گۆشت وخوێنی نهسلهكانی داهاتوودا ده‌مێنێته‌وه.