ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی مه‌ی، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٣ی گوڵان، ڕۆژی جیهانیی ئازادیی چاپه‌مه‌نی بوو. ئه‌م ڕۆژه له ٤٨مین كۆبوونه‌وه‌كانی ساڵانه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی ١٩٩٣دا، ناودێر كرا. له ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه له‌م كۆبوونه‌وانه‌دا بڵاوكرایه‌وه، هاتووه كه: “بوونی چاپه‌مه‌نیی ئازاد و گشتگیر و سه‌ربه‌خۆ، یه‌كێك له به‌شه هه‌ره پێویسته‌كانی كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیكه”. كه‌متر وڵاتێك له جیهاندا هه‌ن كه ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌یان واژۆ نه‌كردبێ، به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ئه‌م مافه سه‌ره‌تاییه، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تان و خاوه‌نانی هێز و سه‌روه‌ته‌وه، هه‌موو ڕۆژێ و به‌رده‌وام پێشێل كراوه. به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، ته‌نیا له ساڵی ٢٠٢٠دا، ٣٤٦ هه‌واڵنێر و ڕۆژنامه‌وان به‌خاتری پیشه‌كه‌یان كه‌وتوونه‌ته زیندانه‌وه و هه‌ر له‌و ماوه كۆرتهشدا ١٠ ڕۆژنامه‌وان كوژراون. زانیاریه بڵاوكراوه‌كانی هه‌ر ئه‌م ڕێكخراوه نیشانی داوه كه له ئێران ته‌نیا له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا، ده‌یان ڕۆژنامه‌وان و چالاكی بواری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و به زیندان مه‌حكووم كراون. ئه‌ویش ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه له سیاسه‌تی ڕژیم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنادا، ڕه‌خنه‌یان گرتووه. لیستێكی دوورودرێژ له هه‌واڵنێران، نووسه‌ران و ڕۆژنامهوانانێك كه له ماوه‌ی ٤٠ ساڵ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا، تیرۆر یان ئێعدام كراون، بوونی هه‌یه. له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا، بێجگه‌له داخستنی ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕۆژنامه‌كان، هه‌زاران نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان به تۆمه‌تی پڕوپووچ و به تاوانی ملكه‌چ نه‌كردن، به زیندانی درێژماوه مه‌حكووم كراون و شه‌لاقیان لێدراوه و دوور خراونه‌ته‌وه و له كار بێكاریان كردوون و ته‌نانه‌ت هه‌تا كۆتایی ته‌مه‌نیان له نووسین و هه‌موو چالاكییه‌كی ڕۆژنامه‌وانی و كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌نع كراون.
پێشینه‌ی سانسۆری چاپه‌مه‌نی و ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و زیندانی كردنی ڕۆژنامه‌وانان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كه‌مین مانگه‌كانی پاش شۆڕشی ڕێبه‌ندانی ١٣٥٧ی هه‌تاوی و ڕووخانی ڕژیمی شا. له‌و كاته‌دا، خومه‌ینی به ڕاشكاوی فه‌رمانی شكاندنی قه‌ڵه‌مه‌كان و سووتاندنی ڕۆژنامه و كتێب و بڵاوكراوه غه‌یره ئایینییه‌كانی ده‌ركرد و به‌مجۆره ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و زیندانی كردنی نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانان له ئاستێكی به‌ریندا ده‌ستیپێكرد. ڕژیم به هێرش بردنی بۆسه‌ر ئازادیی ڕاگه‌یاندن، په‌لامار دان بۆسه‌ر زانكۆكان و به هێرشه‌كانی بۆسه‌ر كوردستانی شۆڕشگێڕ، هه‌وڵه‌كانی بۆ سه‌ركوتی شۆڕشی ئێران، كه له ڕاستیدا ڕژیمی شا نه‌یتوانیبوو به‌سه‌ره‌نجامی بگه‌یه‌نێ، ده‌ستپێكرد. له‌و كاته‌وه به‌ره‌و ئه‌ملا، پێ به پێی سه‌ركوتی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵك، ئێران بوو به زیندانێكی گه‌وره بۆ ڕۆژنامه‌وانانی كۆمۆنیست، ئازادیخواز، سه‌ربه‌خۆ و پێشكه‌وتووخواز و به‌ره‌به‌ره و له‌گه‌ڵ سه‌قامگیربوونی ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی، گوشار و به‌ربه‌سته‌كانیش به یاسا ده‌رهاتن.
له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا، ڕۆژنامه‌وان بێجگه‌له ئه‌وه‌یكه، به‌كرده‌وه، ده‌خرێته باروودۆخێكهوه كه خۆی سانسۆر بكات، به ڕه‌سمی له كاناڵه جۆراوجۆره‌كانه‌وه به‌سه‌ری داده‌سه‌پێندرێ كه چ بڵێت و چ نه‌ڵێت، چ بنووسێت و چ نه‌نووسێت. كۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕۆژنامانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی پاراستنی ڕژیمی ئیسلامی دان به‌ڵام به ستراتێژیه‌كی جیاوازه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، ته‌حه‌مول ناكات. ڕژیم له به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌وانانی بیانیشدا تاقه‌ت ناهێنێ و به پیلانگێڕی، ڕێگریان لێده‌كات و وه‌ریان ناگرێ و یان هه‌وڵ ده‌دات ناچاریان بكات كه خۆیان سانسۆڕ بكه‌ن. كه‌م نین ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه بیانیانه‌ی كه په‌روه‌نده‌سازییان بۆ كراوه و به سیخوڕی و ده‌خاڵه‌ت له كاروباری ناوخۆیی و هاندانی خه‌ڵك دژبه ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی تۆمه‌تبار كراون. له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌وانان له‌پێناو وه‌رگرتنی پوان له ده‌وڵه‌ته‌كانیان به بارمته گیراون و به بێ هیچ هۆكارێك، ساڵانێك له ته‌مه‌نی خۆیان له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌سه‌ر بردووه.
له‌ناو كۆماری ئیسلامی‌دا، ههمووجۆر ئاشكرا كردن و له‌قاودانی دزیی كاربه‌ده‌ستانی پله به‌رزی ده‌سه‌ڵات، به تایبه‌ت ئاخونده‌كان و به‌رپرسه ئه‌منی و نیزامییه‌كان، به تاوان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ. نیشاندانی وێنه‌ی جه‌نایه‌ته‌كانی هێزه نیزامی و پاسدار و بهسیجییهكان، تاوانه. له‌قاودانی گه‌نده‌ڵیی ئه‌خلاقیی ئاخونده‌كان، شكاندنی حه‌ریمی ئیسلامی پێناسه ده‌كرێت. ئاماده كردنی هه‌واڵ له ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری به تاوان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ. نووسین سه‌باره‌ت به بێكاری و هه‌ژاری، به مانای تێكدانی ئاسایشی گشتییه. باس كردن له سته‌می داسه‌پاو به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، “جیایی خوازی”یه. نیشاندانی بێ حیجابی و وێنه‌ی وه‌رزشیی ژنان، ده‌ستدرێژیه بۆسه‌ر داب و نه‌ریتی گشتی، “سووكایه‌تی به ڕێبه‌ر”، هه‌وڵدان دژبه ئه‌منییه‌تی میللی”یه. هه‌ڵبه‌ت هه‌ركام له‌و نموونانه‌ی كه باسیان لێكرا به‌پێی یاساكانی كۆماری ئیسلامی سزایان به‌دوایه‌وه و كه‌سانی به‌ناو خه‌تاكار پێویسته ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه بكرێن، پێویسته له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بێبه‌ری و بێكار بكرێن، چیتر مافی ڕۆژنامه‌وانییان نه‌بێت و پێویسته ئیمتیازی ڕۆژنامهكهشیان هه‌ڵوه‌شێته‌وه. هه‌موو ئه‌م به‌ناو “تاوان”انه‌ش حوكمی زیندان و ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام‌یان به‌دواوه‌یه.
كۆماری ئیسلامی به‌نیازه هه‌موو ڕسته و وێنه‌ی ڕۆژنامه‌كان له خزمه‌ت مانه‌وه‌ی ڕژیم و ستایشی ویلایه‌تی فه‌قیه و به‌هێزكردنی كۆنه‌په‌رستیی ئیسلامی دابن.
له ڕاستیدا، سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌م گوشارانه بۆسه‌ر چاپه‌مه‌نی و میدیاكان، ئه‌مڕۆكه بابه‌تی ئاگاداركردنه‌وه و ڕسوا كردنی كۆماری ئیسلامی و سیاسه‌ته‌كانی، به شێوه‌ی جۆراوجۆر له كۆمه‌ڵگادا له جه‌ره‌یان دایه و ڕژیم نه‌یتوانیوه به هه‌ڕه‌شه و ئه‌شكه‌نجه و زیندان، به‌ربه بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی جه‌نایه‌ت و تاڵانكاری و قیزهونكارییهكانی كاربهدهستیانی ڕژیم بگرێت و ئه‌م ڕژیمه زیاتر له هه‌موو كاتێك ڕسوا بووه.
ئازادیی بێ شه‌رت و مه‌رجی سیاسی، ئازادیی پێكهێنانی حیزب و چالاكیی سیاسی، ئازادیی بیروبۆچوون و ته‌بلیغ كردن، ئازادیی ڕاده‌ربڕین و چاپه‌مه‌نی، ئازادیی كۆبوونه‌وه، خۆپیشاندان، مانگرتن، پێكهێنانی سه‌ندیكا و هه‌مووجۆره ڕێكخراوێكی پیشه‌یی و سیاسی، دابین كردنی ئیمكانی ده‌ستڕاگه‌یشتنی گشتی به میدیاكان، بڵاوكراوه‌كان، ڕادیۆ و تلویزیۆن و ئینتێرنێت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ههمووجۆر سانسۆرێك، له زومره‌ی ئه‌و خواسته لانیكهمانهن كه دابین كرانیان، مافی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای هه‌موو تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگایه. بێ گومان، ئه‌م ئازادییانه، داخوازیی گشت كۆمه‌ڵگان، به‌ڵام دابین كردنی ئه‌م خواسته گشتی و كۆمه‌ڵایه‌تییانه، به بێ خه‌باتی په‌یگیر و ڕێكخراو ده‌سته‌به‌ر نابن.