ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٠ی ئۆكتۆبر ڕۆژی جیهانیی خه‌بات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامه. له حاڵێكدا كه به‌رده‌وام به ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه تێیاندا سزای ئێعدام هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، زیاد ده‌بێت، له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی به‌پێچه‌وانه‌وه، ژماره‌ی ئێعدامه‌كان ده‌ڕواته سه‌رێ. به‌جۆرێك كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا هه‌روه‌ك ساڵانی پێشوو، ڕژیمی ئێران باڵانشینی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام له ئاستی جیهاندا بوو.
“١٣مین ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران” كه ناوه‌ندێكی غه‌یره ده‌وڵه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌ییه، باس له‌وه ده‌كات كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی‌دا لانیكه‌م ٢٦٧ كه‌سی ئێعدام كردووه. ئه‌م ڕاپۆرته نیشانی ده‌دات كه له په‌نا مهحكوومانی تاوانه ئاساییه‌كان، ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی له‌وانه ئێعدامی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌ریه‌كان، ئێعدامی چالاكانی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و مهزهههبییهكان، ڕۆژنامه‌وانان و نه‌یارانی ڕژیم به بیانووی بێبنه‌ما و ساخته له لایه‌ن ناوه‌نده ئیتلاعاتی و ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌رده‌وام درێژه‌ی بووه.
له لیستی ئێعدامكراواندا، ناوی منداڵانێك ده‌بیندرێن كه له كاتی ئه‌نجامدانی تاواندا ته‌مه‌نیان كه‌متر له ١٨ ساڵ بووه. له‌ناو هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌دا كه حوكمی زاڵمانه‌ی ئێعدام‌یان هێشتا تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كۆماری ئیسلامی ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتێك بووه كه له ساڵی ڕابردوودا ئێعدام “منداڵانی تاوانبار“ی ئه‌نجام داوه. به وته‌ی “ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی” له ساڵی ١٩٩٠ه‌وه تا ساڵی ٢٠١٨، به‌گشتی ١٣٨ حاڵه‌تی ئێعدامی “منداڵی تاوانبار” له سه‌رتاسه‌ری جیهان تۆمار كراوه. له‌م ١٣٨ حاڵه‌ته، ٩٣ حوكمیان له ئێران به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه. به پێی ڕاپۆرتی ئه‌م ڕێكخراوه، له ماوه‌ی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا ئێران گه‌وره‌ترین بهكردهوهدهرهێنهری ئێعدامی “منداڵانی تاوانبار” بووه.
ڕاپۆرت و ئاماری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی ئێعدامی هاووڵاتییان له لایه‌ن حكوومه‌تی ئیسلامییه‌وه له حاڵێكدا بڵاوده‌بێته‌وه كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا هه‌ڵمه‌تی ناڕه‌زایه‌تی و جه‌ماوه‌ری، له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات دژبه‌م جه‌نایه‌ته ده‌وڵه‌تییه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌ڕێوه‌چووه. هه‌ڵمه‌تی به‌رین له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به هه‌شته‌گی “ئێعدام مه‌كه‌ن” له‌گه‌ڵ پشتیوانیی ملیۆنان كه‌س به‌ره‌وڕوو بووه‌وه. ده‌یان كۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر له به‌رامبه‌ر زیندانه‌كان و سه‌دان ناڕه‌زایه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردنی سزای ئێعدامی به‌ندكراوان به‌ڕێوه‌چوو. هه‌ر له‌م ساڵدا ڕێژه‌ی به‌خششی بنه‌ماڵه جه‌رگ سووتاوه‌كان كه ئازیزانی خۆیان له‌ده‌ست داوه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه. ئه‌م بنه‌ماڵانه بوكوژهكهیان به‌خشیوه تا یاسای دژه‌مرۆیی قه‌ساس كه ڕژیم پشتیوانی لێده‌كات، به‌كرده‌وه ده‌رنه‌یه. له ئۆستانی كوردستان و له شاره‌كانی سنه و سه‌قز ئه‌م سوننه‌ته ئینسانییه له شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران به‌رچاوتر بووه.
ئێعدام له ئێران له یه‌كه‌مین ساته‌كانی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی كۆماری ئیسلامییه‌وه به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م ڕژیمه سزای ئێعدامی وه‌ك توندوتیژیه‌كی به‌ئانقه‌ست و ڕێكخراو بۆ له‌ناوبردنی نه‌یارانی سیاسی، ناڕازیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و قوربانییانی هه‌ر ئه‌م نیزامه زاڵمانه‌یه‌ی سه‌رمایه‌داری به‌كار هێناوه. سزای ئێعدام هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی كۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌تا ئێستا یه‌كێك له پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بووه بۆ چاوترسێن كردنی خه‌ڵك. ئه‌م جه‌نایه‌ته سه‌ره‌تا به ئێعدامی سه‌رانی ڕژیمی شا كه ده‌ستبه‌سه‌ر و له زیندانه‌كانی ڕژیمی ئیسلامیی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوودا زیندانی كرابوون، ده‌ستی پێكرد و پاشان ڕژیم ده‌ستی دایه ئێعدامی خه‌باتكاران و نه‌یارانی خۆی له سه‌رتاسه‌ری ئێران. ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دووباره و ئێعدامی ده‌یان كه‌سایه‌تیی به‌ندكراو له ناو زیندانه‌كانی ساواك كه به هیمه‌تی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك ئازاد كرابوون، له به‌هاری ساڵی ١٣٥٨ه‌وه ده‌ستیپێكرد. ئێعدامی خه‌باتكاران و ڕێبه‌رانی توركهمهن سه‌حرا له جه‌ره‌یانی ناڕه‌زایه‌تی به‌هاری ١٣٥٨، ئێعدامی ڕۆڵه ئازاكانی خه‌ڵكی كوردستان پاش فه‌رمانی جه‌هادی خومه‌ینی له ٢٨ی گه‌لاوێژ له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئۆستانی كرماشان، كوردستان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، له لایه‌ن خه‌ڵخاڵیی جه‌لاده‌وه و به حوكمی حكوومه‌تی و شه‌رعیی خومه‌ینی، ئێعدامی ژنان، خوێندكاران، كرێكاران و ڕووناكبیرانی ناڕازی به نیزامی ئیسلامی له گۆشه و كه‌ناری ئێران، كارنامه‌ی فاشیسمی ئیسلامی تازه به دسه‌ڵات گه‌یشتوویه له ئێران.
له ڕێگه‌ی ئێعدامی به‌كۆمه‌ڵ و كوشتاری سه‌رشه‌قام و ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌حشیانه له‌ناو زیندانه‌كان له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی ٦٠، حكوومه‌تی ئیسلامی، شۆڕشی ئێرانی كه به ئامانجی ئازادی و ژیانێكی باشتره‌وه به‌ڕێوه‌چووبوو، به‌ره‌و شكست برد. كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی هه‌زاران به‌ندكراو، كه پاش شكستی ئامانجه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی ئێران و عێراق ئه‌نجام درا، به‌وپه‌ڕی خۆی گه‌یشت و له ماوه‌ی دوو مانگدا هه‌زاران به‌ندكراو كوژران. سه‌رانی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ٤٢ ساڵ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی خۆیان، له سزای ده‌وڵه‌تیی ئێعدام بۆ زاڵ كردنی كه‌ش و هه‌وای ترس و تۆقاندن به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه تا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان بپارێزن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه ئاگری ژێر خۆڵه‌مێشی تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا خامۆش نه‌بووه و بڵێسه‌كانی خه‌بات و موقاومه‌ت له هه‌موو لایه‌كه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه.
سه‌رانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ به‌لاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی له ڕیشه‌ی كێشه و نه‌هامه‌تییه‌كان، له ڕێگه‌ی بڵینگۆ تهبلیغاتییهكانی خۆیانه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نن كه سزای ئێعدام ڕێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ بێسهرهوبهرهییه و كرده‌وه‌یه‌كی لێبڕاوانه‌یه دژبه گیروگرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. ئه‌وان ده‌ڵێن كه ئه‌گه‌ر ئێعدام نه‌بێت تاوانكارانی كۆمه‌ڵایه‌تی هانده‌درێن و ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵگا ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه چ كۆمه‌ڵگایه‌كه كه بۆ دیفاع له خۆی پێویستی به جه‌لاده. ئه‌م ئیدیعایانه له حاڵێكدا ده‌وترێن كه به پێی ئه‌زموونی بابه‌تیی وڵاتانێك كه سزای ئێعدام‌یان تێدا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و به پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی كارناسانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی، هیچ ئامارێكی به‌نووسراوه و هیێچ به‌ڵگه‌یه‌كی جێی متمانه بوونی نییه كه نیشانی بدات سزای ئێعدام ده‌توانێ له په‌ره‌سه‌ندنی تاوان له ئاستی كۆمه‌ڵدا ڕێگری بكات. به پێچه‌وانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه هه‌ركات له كۆمه‌ڵێكدا مه‌ودای نێوان هه‌ژاری و سه‌روه‌ت زۆرتر ده‌بێته‌وه و نیزامی ئابووری ده‌بێته هۆی هه‌ژارتر بوونی زۆرینه‌ی خه‌ڵك و هاوكات كه‌ڵه‌كه‌بوونی سه‌روه‌تی كهڵان له ده‌ستی گرووپێكی بچو‌وكدا، به‌رده‌وام هه‌ژاری و بێبه‌شییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بنه به‌ستێنێك بۆ په‌ره‌سه‌ندنی جه‌نایه‌ت و تاوان. له ڕاستیدا ئه‌وه خودی نیزامی سه‌رمایه‌دارییه كه جۆر و ئاستی تاوانێك كه سزای ده‌دات، به‌رهه‌م دێنێته‌وه.
ئه‌زموونی مێژووییش ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ی سه‌لماندووه كه له وڵاتانی پێشكه‌وتووی سه‌رمایه‌داریدا، له هه‌ر شوێنێك خه‌باتی چنیی كرێكار و جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز هێندێك رێفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌یتی و به‌رنامه‌ی ڕێفاهیی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كاندا سه‌پاندووه، ئاستی تاوانه‌كانیش به‌شێوه‌ی به‌چاو هاتوونه خوارێ.
ماشنێی ئه‌شكه‌نجه، زیندان و ئێعدامی ڕژیم ده‌كرێ و ده‌بێ بوه‌ستێت. به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته ته‌نیا به‌زه‌بری خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له ئاستی سه‌رتاسه‌ری بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام، دێته دی.