کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

وته‌یه‌ك به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی فه‌رمانی جه‌هادی خومه‌ینی دژبه‌ خه‌ڵكی كوردستان

unnamed 4

ئهمڕۆ پێنجشهممه‌‌ ٢٨ی گهلاوێژ، ساڵڕۆژی دهركردنی فهرمانی جههادی خومهینییه دژبه خهڵكی كوردستان. ٤٢ ساڵ لهمهوبهر له ڕۆژی ٢٧ی گهلاوێژدا، خومهینی فهرمانی به هێزهكانی سپا و ئهرتهش و كۆمیته و دارودهسته جۆراوجۆره چهكدارهكانی خۆی دا تا له ههموو لایهكهوه پهلاماری كۆردستان بدهن و گڕوتینی شۆڕشگێڕانهی جهماوهرێكی مافخواز كه عهزمی خۆیان بۆ دیفاع له دهستكهوتهكانیان جهزم كردبوو، سهركوت بكهن.

بهڵام، هێرش بۆ سهر كوردستان له ٢٨ی گهلاوێژی ساڵی ١٣٥٨، ڕووداوێكی لهناكاو نهبوو. له ڕاستیدا بهشێك له پڕۆسهی سهركوت كردنی شۆڕشی ئێران بوو. ئهم سیاسهته له یهكهم ساتهكانی به دهسهڵات گهیشتنی ڕهوتی ئیسلامی، له دهستووری كاریان دابوو. بهرله هێرشی ٢٨ی گهلاوێژی ١٣٥٨ بۆسهر كوردستان، خوێندكارانی زانكۆكانیان سهركوت و بزووتنهوهی توركهمهن سهحرایان خهڵتانی خوێن و ناڕهزایهتیی خهڵكی خووزستانیان سهركوت كرد. كرێكارانی بهندهر ئهنزهلییان له ئیسفههان دایه بهر دهستڕێژی گولـله‌. بهڵام كۆماری ئیسلامی بۆ سهركوت كردن له كوردستان، پێویستی به ئامادهكاریهكی زیاتر بوو. ههربۆیه هێرش بۆسهر كوردستان لهچاو هێرش بۆسهر دهستكهوتی بهشهكانی دیكهی خهڵكی ئێران، بۆ ماوهیهك وهدوا كهوت.

له كۆتایی مانگی ڕهشهممهی ١٣٥٧ و له دهسپێكی مانگی گوڵانی ١٣٥٨، له شارهكانی مههاباد و سنه، به دهستووری فهرماندهی پادگانهكانی ژێر فهرمانی ڕژیمی نوێ، خهڵكیان دایه بهر دهستڕێژی گولله، له مههاباد ٢٠ كهس بههۆی تهقهی ئهم هێزانه و له شاری سنهش نزیك به ٢٠٠ كهس بههۆی تۆپباران، گیانیان لهدهست دا. ههر ئهو كات ڕژیم توانیبووی بهشێك له كۆنهپهرهستانی ناوچهكهش لهگهڵ خۆی بخات. چهكدار كردنی فێئۆدال و عهشایر و ڕێكخستنیان له تهشكیلاتێكی كۆنهپهرستانه لهژێر ناوی شوڕای عهشایری كوردستان، بههێزكردنی جهریانی ئیسلامیی به ڕێبهریی ئهحمهد مۆفتی زاده له شاری سنه، له زومرهی ئهو ههوڵانه بوو.

ڕۆژی ٣١ی گوڵانی ١٣٥٨ شهڕی نێوان خهڵكی تورك و كوردیان له شاری نهغهده ههڵگیرساند و ژمارهیهك پاسداریان به فهرمانی مهلا حهسهنیی كۆنهپهرست، بۆ كوشتن و دزینی مڵك و ماڵی خهڵك ڕهوانه كرد. ههروهها پاسدارانی كۆماری ئیسلامی، له ڕۆژی ٢٣ی مانگی پووشپهڕ له شاری مهریوان خهڵكییان دایه بهر دهستڕێژی گولـله و بههۆیهوه ٢٤ كهس گیانیان لهدهست دا و ٤٠ كهسی دیكهش برینداربوون. هاوكات له شاری سنهش بههۆی تهقهی هێزهكانی ڕژیم چهند كهسی دیكه گیانیان بهخت كرد.

سهرهنجام له درێژهی ئهم جهنایهتانهدا، ههروهك چاوهڕوان دهكرا، ڕۆژی ٢٨ی گهلاوێژ هێرشی نیزامی بۆسهر كوردستان دهستیپێكرد. هێزهكانی ڕژیم له دوو میحوهری ورمێ و كامیارانهوه پهلاماریان هێنا بۆسهر ناوچهكانی كوردستان. ههر ئه‌‌و كات كۆمهڵه به بڵاوكردنهوهی بهیانییهیهك له ژێر ناوی گهلی كورد له كوانوی تاقیكردنهوهدا‌”، بانگهوازی خهڵكی كوردستانیان كرد بۆ موقاومهتێكی ههمهلایهنه له دژی ڕژیمی ئیسلامی. له وڵام بهم بانگهوازهدا خهبات و خۆڕاگرییهكی كهم وێنه له كوردستان كهوته ڕێ. ئهگهرچی موقاومهت له ههموو بهرهكاندا گیانفیدایانه‌‌ بوو، بهڵام له یهكهم ههنگاودا، ڕژیم توانیی به كهڵك وهرگرتن له هێزی ئاسمانی و تۆپخانه، كوردستان بگرێتهوه‌. زۆری نهخایاند كه كۆماری ئیسلامی وهك ڕژیمێكی داگیركهر و بێگانه، كهوته بهر هێرشی بهربڵاوی هێزی پێشمهرگه و هاوكات خۆپیشاندانی كۆمهڵانی خهڵك له شارهكان دهستیپێكرد و دوای تێپهڕینی ٣ مانگ، هاوسهنگیی هێز به قازانجی خهڵك گۆڕا و ڕژیمی  ناچار به پاشهكشه و ئاگربهست و هاتنه سهر مێزی وتووێژ كرد.

گهڕانهوهی دووبارهی هێزی پێشمهرگهی ڕێكخراوه سیاسییهكان بۆ شارهكان و پێشوازیی شكۆداری خهڵك و پهرهسهندنی چالاكیی سیاسی و پێكهاتنی شورا و ڕێكخراوهكان و ههروهها دهسهڵاتداریهتیی خهڵك بهسهر چارهنووسیی خۆی، شكستی به هێرشی كۆنهپهرستانهی ٢٨ی گهلاوێژی ساڵی ٥٨ی ڕژیم هێنا و بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی كوردستانی برده قۆناخێكی دیكه له خهبات و خۆڕاگری. خهڵك به تایبهت لاوان، نوێترین شێوهكانی ڕێكخستنی كۆمهڵگایان بهكار هێنا و له زۆر شوێنی كوردستان به شێوهیهكی سالم و دیمۆكراتێك كۆمهڵگایان ئیداره دهكرد. ئهمنییهتی گهڕهكهكان به یارمهتیی خهڵك دابین دهكرا. بڵاوكردنهوهی خۆراك و  باقی پێداویستییهكانی دیكهیان ڕێكخست. خزمهتگوزاریی پزیشكی و دهرمانی دهستی بهكار كردهوه‌. مهدرهسه و ئیدارهكانیان كردهوه‌‌ و كێشه و گرفتی خهڵكیان چارهسهر دهكرد و
ئهخلاق و ههڵسووكهوتی ئینسانی له ههموو بوارێكدا پهرهی پێدهدرا.

لهماوهی كهمتر له ٦ مانگدا كه كۆماری ئیسلامی خهریكی ئامادهكاریی و خۆڕێكخستن بۆ هێرشێكی دیكه بوو، كۆمهڵه سهرهڕای بهربهستهكانی سهر ڕێگای،  ههوڵی دهدا بیروڕای گشتیی له كوردستان بۆ ڕووبهڕوو بوونهوه لهگهڵ پهلامارێكی دیكهی حهتمیی ڕژیم، ئاماده بكات. كۆماری ئیسلامی له وتووێژێكی واقعی لهگهڵ ههیئهتی نوێنهرایهتیی خهڵكی كوردستان  خۆی دهدزێوه و به مانۆڕی فریوكارانه له ههوڵی وهرگرتنی دهرفهتی زیاتر دابوو. سهرهنجام كاتێك ڕژیم ئامادهكارییهكانی كامڵ بوو، ڕێكهوتنی ئاگربهستی نایه ژێر پێ و له مانگی خاكهلێوهی ١٣٥٩ هێرشی دووبارهی خۆی بۆسهر كوردستان، ئهمجارهیان له میحوهری كامیاران سنههوه، دهستپێكرد.

موقاومهتی خهڵكی كوردستان له بهرامبهر هێرشی كۆماری ئیسلامیدا ههڵگری گهلێك دهرس و دهستكهوته كه تا به ئهمڕۆش سهرمایهی بهنرخی كۆمهڵهیه له خهباتێك كه بۆ وهدی هێنانی ئامانجهكانی بهرهوڕوویهتی.

  • خهڵكی كوردستان بۆ یهكهم جار دهسهڵاتداریهتی له‌ خوارهوه، واته‌ دهسهڵاتداریهتیی شۆراییان تهجروبه‌ كردئازادیی بێ شهرت و مهرجی سیاسییان بهكردهوه‌ دهرهێناجهماوهری كرێكار و زهحمهتكێشی ڕێكخراو لهناو ڕیزهكانی كۆمهڵه‌ پاشماوهكانی نیزامی فێئۆدالییان سڕییهوه، ژنان له‌ ئاستێكی بهریندا هاتنه‌ مهیدانی چالاكییه‌ كۆمهڵایهتییهكان، بهردی بناغهی پهروهرده‌ و فێركردنی پێشكهوتوو دامهزرابۆ یهكهم جار خهڵك خۆی لهژێر باری ستهم و ههڵاواردنی نهتهوهییدا نهدهبینیئهو خۆڕاگریهی كه‌ له‌ بهرامبهر ڕژیمدا هاته‌ ئاراوه، له‌ ڕاستیدا دیفاع لهو دهستكهوتانه‌ بوو.
  • ڕژیم بهردهوام خهریكی پیلانگێڕی بۆ ناكۆكینانهوه‌ لهناو‌ ڕیزهكانی موقاومهتی خهڵكی كوردستاندا بووسیاسهتی دووربینانه‌ ڕێبهریی كۆمهڵه، ئهم پیلانگێڕیانهی بۆ ماوهیهك پووچهڵ كردهوه‌. ههر لهو سهردهمهداههیئهتی نوێنهرایهتیی گهلی كورد، به‌ بهشداریی هێزهكانی چالاك له‌ بزووتنهوهی موقاومهتی خهڵكی كوردستاندا پێكهات و به‌ شێوهی نێوبهرهیی، یهكگرتوویی خهڵكی كوردستانی له‌ بهرامبهر دهوڵهتی ناوهندیدا دابین كرد و بهڕێوهبردنی سهرتاسهریی كار و باری كوردستانی بهدهستهوه‌ گرتبانگهوازی پێكهێنانی شۆاری شاری سنه، ئهنجام دانی ههڵبژاردنی دیمۆكراتیك و قهبووڵ كردنی ئاكامهكانی، دارشتنی بنهماكانی وتووێژ لهگهڵ دوژمن و پهرهپێدانی كلتوور و سیاسهتی ڕاهێن لهم بوارهدابهشداری كردن له‌ ههڵبژاردنی مهجلیس له‌ ساڵی ١٣٥٨ و ناساندنی نوێنهر بۆ گشت ناوچهكانی كوردستانئهگهرچی كۆمهڵه‌ بهو پێناسهیهی كه‌ له‌ ڕژیمی نوێ بووی، دهیزانی كه‌ پێی هیچ نوێنهرێك له‌ كوردستانهوه‌ به‌ مهجلیس ناگات، بهڵام بهشداری كردن تێیدا لهپێناو ئامادهكردنی خهڵك بۆ موقاومهتێك كه‌ له‌ ڕێدا بوو، به‌ پێویست دهزانی.
  • پتهو كردنی پێگهی سیاسی و كۆمهڵایهتیی كادره‌ كۆمۆنیستهكان له‌ كۆمهڵگا به‌ گرتنهبهری سیاسهتی جهماوهری، كه‌ هاوپشتیی خهڵكی كوردستانی له‌ بهرامبهر كۆماری ئیسلامی بههێز دهكردلهوانه‌ كۆچی مێژوویی خهڵكی مهریوان، مانگرتنی یهك مانگهی خهڵكی سنه‌ بۆ وهدهرنانی پاسدارهكان له‌ شار، ڕێپێوانی ههزارن كهس بۆ ئازادی بهندكراوانی سیاسی، پێكهێنانی جهمعیهته‌ دیمۆكراتیكهكان، پێكهێنانی یهكیهتیی جووتیارانبهمجۆره‌ بوو كه‌ كۆمۆنیسم له‌ سیمای كۆمهڵهدا، بوو به‌ ڕهوتێكی كۆمهڵایهتی له‌ كوردستان.
  • ئهگهرچی ڕژیم سهرهنجام  توانیی له‌ بواری شهڕی چهكداریدا زاڵ بێت، بهڵام نهیتوانی هیچ سهنگهرێك به‌ بێ تێپهڕین له‌ موقاومهتێكی قارهمانانه‌ بگرێتهوه‌. موقاومهتێك كه‌ بهردهوام بوونی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی خهڵكی كوردستانی له‌ بوار و له‌ سهنگهره‌ جۆراوجۆرهكاندا دابین كردموقاومهتێك كه‌ هاوسهنگییهكی هێزی باشتری له‌ بهرامبهر كۆماری ئیسلامیدا بۆ خهڵكی كوردستان خوڵقاند.

ڕۆژی ٢٨ی گهلاوێژ، ڕۆژی بهرزڕاگرتنی بیرهوهریی ئهو ئازیزه خهباتكارانهیه كه له ڕێگای ئازادی و دیفاع له كهرامهتی ئینسانی، خهڵتانی خوێن كران. ڕۆژی وهبیرهێنانهوهی فیداكاری و دیفاعی خهڵكی شهریف و خهباتكاری شار و گوندهكانی كوردستان و ڕۆژی بهرزڕاگرتنی یادی ئهو كۆمۆنیستانهیه كه له گۆشه و كهناری ئێرانهوه بۆ دیفاع له جهماوهرێك كه لهگهڵ دوژمنی خوێنڕێژ له شهڕێكی نابهرابهردا بوون، هاتن و گیانیان بهخت كرد. یادی ئهو ڕۆژه و یادی ههموو ئهو خهباتكارانهی كه تا به ئهمڕۆ له سهنگهری خهبات بۆ ئازادی و بهرابهری و ڕێفاهی مرۆڤهكان خهباتیان كردووه، بهرز و بهڕێز بێت.