کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

وته‌یه‌ك به‌ بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی ئاخێزی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨

لهسهروبهندی ساڵڕۆژی ئاخێزی شۆڕشگێڕانهی مانگی خهزهڵوهر داین. یهك ساڵ لهمهوبهر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی لهڕێگهی ڕاگهیاندن و بهكردهوهدهرهێنانی هاوكاتی بردنهسهرهوهی نرخی بێنزین لهڕۆژی ٢٤ی مانگی خهزهڵوهر و خافڵگیر كردنی جهماوهری خهڵك، بهكردهوه،ههژارانی شار و لاوانی وهگیان هاتوو لهههژاری و بێكاریی بهرهو ڕاپهڕین برد تا بهپێی نهخشهیهك كهلهپێشدا ئامادهی كردبوو، ڕاپهڕینهكهیان، لهیهكهمین ساتهكاندا، وهحشیانهتێكبشكێنێ. كۆماری ئیسلامیبهنیاز بوو تا به یه ک ڕوژ، ئاگری تووڕهیی پنگ خواردووی بێبهشان خامۆش بكات و بهخهیاڵی خۆی كۆتایی به‌ “فیتنهی ئاژاوهگێڕانبێنێت. بهڵام ڕاپهڕینی پهراوێزخراوان و ههژاران، بهشێوهیهك سهڕسوورهێنهر، سهرتاسهری بۆوهو ترسی مهرگی خستهناو دڵی كۆماری ئیسلامیهوه، لێكدانهوهكانی ڕژیمی شێواند و بۆ جارێكی دیكهنیشانی دا كهچ ئاڵوگۆڕێكی مهزنی مێژوویی خهریكهلهئێراندا شكڵ دهگرێت. ئاخێزی مانگی خهزهڵوهر و تهشهنهسهندنی برووسكهئاسای بۆ ١٩٠ شاری ئێران، دیاردهیهكی لهناكاو نهبوو. قهیرانی پێكهاتهیی سهرمایهداریی ئێران و دواهاتی ماڵوێڕانكهری سیاسهتی نێئۆلیبڕالیسمی ئابووریی تێكهڵ لهگهڵ دهسهڵاتی ئایینی و گهندهڵی و ڕانتخۆری و پانتایی بێ وێنهی ههژاری و فهلاكهتی ئابووری و ئهو بێبهشییهكۆمهڵایهتیانهی كهبهسهر زۆربهی خهڵكی ئێراندا سهپابوو، دهمێك بوو بهستێنهبابهتییهكانی ئهم ڕاپهڕینهكۆمهڵایهتیهی ئامادهكردبوو.گهڕانهوهی دووبارهوتوند بوونهوهی گهمارۆئابوورییهكان، دابهزینی ئهرزشی ڕیاڵ و هاتنهخوارهوهی توانای كڕینی كرێكاران و جهماوهری بێبهشی كۆمهڵگا ئهم بهستێنهی پتهوتر كرد و ڕهوتی ڕوو لهگهشهی مانگرتن و ناڕهزایهتیی كرێكاران، خهباتی سهرتاسهری موعهلیمان و خانهنشینان، سهرههڵدانی دووبارهی بزووتنهوهی خوێندكاری وحزووری شكۆداری ژنان لهم خهباتهدا، سهرههڵدانی ئهم ئاخێزهی كردهحهتمی.

ئاخێزی مانگی خهزهڵوهری ٩٨ لهدرێژهی ئاخێزی مانگی بهفرانباری ٩٦دا، بزووتنهوهیهكی سیاسی لهپانتاییهكی بهرینتر و مهزنتردا بوو كهبێبهشانی شار و لاوانی بێكار و پهراوێزخراو، مۆتۆری حهرهكهتهكهی بوون. ئهم ئاخێزهسهرتاسهرییهوهك ههموو بزووتنهوهیهكی بههێزی سیاسی، بهشێوهی بابهتی، هاوسهنگیی هێزی بهقازانجی بزووتنهوهی ناڕهزایهتی دژبهڕژیم گۆڕی و بهستێنێكی گونجاوتری بۆ گهشهی خهباتی ئابووری و سیاسیی كرێكاران و بزووتنهوهناڕهزایهتیهكان، ئامادهكرد. ئهم ئاخێزهش ههروهك ئاخێزی مانگی بهفرانبار، نیشانی دا كهشهپۆلی خرۆشاویخهباتی سیاسی، چلۆن دهبێته‌ ‌بزوێنهری بههێز بۆ خهباتی ئابووری و سیاسی و ئاراستهی دهروونیی كرێكاران بۆ خهبات، پتهوتر دهكهن.

ئهزموونی سهرتاسهریی مانگی خهزهڵوهر و بهشداریی لاوان و جهماوری كرێكار و زهحمهتكێش لهم ناڕهایهتییانهدا و هاوپشتیی سۆزداریان لهبهرهنگاربوونهوهلهگهڵ هێزهسهركوتگهرهكان، نیشانی دا كهئهو ترسهی كهڕژیم بهپشتیوانهی ماشێنی سهركوت بهسهر كۆمهڵگادا زاڵی كردبوو، جێگای خۆی داوهبهتووڕهیی و هاوپشتی و موقاومهت دژبهبهخۆی. بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی خهزهڵوهر، نیشانی دا كهلهناخی كۆمهڵگایهكدا كهپڕهلهخهبات و جموجۆڵ، چ ڕێبهران و ڕێكخهرانێك پهروهردهبوون و هاتوونهتهمهیدان.ئهم ڕاپهڕینه، بهستێنی گونجاوی لهپێناو پێكهێنانی تۆڕی پهیوهندی و خهباتی ڕێبهرانی مهحهلی و ههنگاو ههڵێنان بهرهو پێكهێنانی ناوهندیجهماوهری و شۆرایی، وهك ئۆرگانهكانی بهرهوپێش بردنی خهبات، خوڵقاندووه‌.

ئاخێزی مانگی خهزهڵوهر لهبواری كۆمهڵایهتییهوه، ستراتێژی سیاسیی ئهو بهشهلهئۆپۆزیسیۆنی بورژوایی ئێران، كهلهسهر تێپهڕینی هێمنانهلهكۆماری ئیسلامی تهئكیدی دهكرد، دایهبهر ڕهخنه‌. ئهگهر ئاخێزی مانگی بهفرانباری ٩٦ بهدرووشمیئیسڵاح تهڵهب، ئۆسوولگهرا، ئیتر تهواو بوو ماجهرا، كۆتایی بهزاڵ بوونی دوو دهیهوتاری ڕێفۆرمخوازانی حكوومهتی بهسهر كهش و ههوای سیاسیی ئێران هێنا، ئاخێزی مانگی خهزهڵوهریش، زهربهیهكی بهتهوژمی لهوتاری تێپهڕینی هێمنانهو دژایهتی لهگهڵ شۆڕش لهژێرناوی سنووربهندی لهگهڵ توندوتیژی، دا. ستراتێژی سیاسی و ڕێكاری ئهم بهشهلهئۆپۆزیسیۆنی بورژوایی، لهژێرناوی بهڕێوهبردنی ڕێفراندۆمی یاسای بنهڕهتی، بهڕێوهبردنی ههڵبژاردنی ئازاد، بۆ دهست بهدهست كردنی دهسهڵات لهسهرووی جهماوهری خهڵكهوه، زیاتر لهجاران كهمڕهنگ بۆوه‌. بههۆی بهكارهێنانی ئهم ڕادهیهلهتوندوتیژیی حاكمانی دین وسهرمایهدژبهناڕهزایهتیی ڕهوای ههژاران و لاوانی بێكار،زهروورهتی ئامادهبوون بۆ تێپهڕینی شۆڕشگێڕانهو كهڵك وهرگرتن لهقههری شۆڕشگێڕانهبۆ شكستدانی دوژمنی پڕچهك، پتر لهڕابردوو هۆگرایهتیی كۆمهڵایهتیی پهیدا كرد. بهئاشكرا بوونی بنبهستی ستراتێژی تێپهڕینی هێمنانه، بهستێنی پێشڕهویی ستراتێژی ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانهی كۆماری ئیسلامی، كهپشت بهستوویهبهبزووتنهوهی كرێكاری و باقیی بزووتنهوهپێشڕهوهكۆمهڵایهتیهكان، وهك كردهوهیهكی شۆڕشگێڕانهبۆ زهوت كردنی دهسهڵاتی سیاسی و ئابووری لهبورژوازی، زیاتر ئامادهدهبێت.

ئاخێزی مانگی خهزهڵوهر، بێبهشانی شار و لاوانی بێكار و پهراوێزخراوی لهشارهگهورهو چكۆلهكانی ئێران، هاوكات وهحهرهكهت خست. شارهكانی كوردستان و خوزستان كهلهئاخێزی مانگی بهفرانباری ٩٦دا تا ڕادهیهك لهحهرهكهتی سهرتاسهری جیا كهوتبوون، لهئاخێزی مانگی خهزهڵوهردا، ههر لهسهرهتاوهبهشێوهیهكی شكۆدار بهشداری ناڕهزایهتییهكان بوون. خهڵكی زهحمهتكێشی كوردستان لهپانتاییهكی كۆمهڵایهتیدا نیشانیان دا كهبهپێچهوانهی ئهو نوسخانهی كهحیزبهناسیۆنالیستهكان بۆیان دهپێچن، بۆ ڕزگاری لهچنگ كۆماری ئیسلامی، ڕێگایهكیان بێجگهلههاوپشتی لهگهڵ بزووتنهوهی سهرتاسهری، لهپێناو ڕووخاندنی ئهم ڕژیمهلهبهردهم نییه‌.

یهكێك لهئامانجهسهرهكییهكانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی لهكوشتاری ناڕازیان لهجهرهیانی ئاخێزی مانگی خهزهڵوهر، زاڵ كردنی كهش و ههوای ترس و تۆقاندن بهسهر كۆمهڵگادا و بهتایبهت چاوترسێن كردنی نهسڵی پاش دهیهی ٦٠ بوو. بهڵام ڕژیم بهم ئامانجهی نهگهیشت و شكستی خوارد. جهماوهری ئازاده، بهم سهركوتهخوێناوییهنهتهنیا چاوترسێن نهبوون بهڵكوو بهدهربڕینی تووڕهیی و ناڕهزایهتیی خۆیان دژبهو جهنایهتانهی كهئهنجام دران، ترسیان خستهناو دڵی ڕژیمهوه‌. ڕێك پاش ئهم جهنایهتانه، ڕێكخراو و ناوهندهجۆراوجۆرهكرێكارییهكان، خانهنشینان، موعهلیمان، نووسهران و هۆنهرمهندان، لهناوخۆی ئێران لهڕێگهی ڕاگهیاندن و بهیانییهی جۆراوجۆرهوه، ئهم جهنایهتانهیان مهحكووم كرد. پاش ئاخێزی مانگی خهزهڵوهر، مانگرتن و ناڕهزایهتیی كرێكاری بهردهوام درێژهی بوو. بزووتنهوهی خوێندكاری بهئاكسیۆنهشكۆدارهكانی خۆیان لهڕۆژی ١٦ی سهرماوهز و لهگهمارۆی هێزهكانی دوژمندا، بهدهنگێكی ڕهساوه،جهنایهتهكانی ڕژیمیان مهحكووم كرد و ڕایانگهیاند كهبزووتنهوهی ئازادیخوازی لهئێران،بهم كوشتارهدژهمرۆییانه، چاوترسێن نابێت.

بهڵام ئاخێزی شۆڕشگێڕانهی مانگی خهزهڵوهریش ههروهك ئاخێزی مانگی بهفرانباری ٩٦، سهرهڕای فیداكاری و گیانبازیی بهڕێوهبهرانی و سهرهڕای ههموو دهستكهوتهمهزنهكانی، پاش یهك حهفته،لهبهرینایی كهم بۆوهو نیشتهوه‌. كرێكارانی كارخانهو ناوهندهگهورهسهنعهتیهكان كهبهخهباتی بهردهوامی خۆیان بهستێنهزهینییهكانی ئاخێزی خهزهڵوهریان ئامادهكردبوو، ئهمجارهشیان ئامادهی ئهوهنهبوون كهبهمانگرتنی هاوئاههنگ و سهرتاسهریی خۆیان، لهناوهندهكانی بهرههمهێنانهوه، بهڕاپهڕینی هاوچینهكانی خۆیان پهیوهست بن و ماشێنی سهركوتی ڕژیم زهوینگیر كهن و بهستێنی مانگرتنی سیاسیی گشتی ئامادهبكهن و ههڵبهت ئهوهش یهكێك لهكهموكۆڕی و خاڵهلاوازهكانی ئهم ڕاپهڕینهبوو. لهڕاستیدا ڕاپهڕینی خهزهڵوهر، تهنیا گۆشهیهك لههێزی خۆی هێنایهمهیدان و ئامادهینهبهردی نیهایی نهبوو. خوێنڕێژانی كۆماری ئیسلامی بهكوشتنی پتر لهههزار و ٥٠٠ كهس لهلاوانی خهباتكار و بریندار كردنی و دهستبهسهر و زیندانی كردنی چهندین ههزار كهس، ئهم بزووتنهوهشۆڕشگێڕانهیهیان ناچار بهپاشهكشهكرد. سهرانی ڕژیمی ئیسلامی بهخهیاڵی خۆیان توانییان بهیارمهتیی ویرووسی كوشندهی كۆرۆنا، نیزامهجهنایهتبارهكهیان لهژێر گوشاری بزووتنهوهی دادخوازی دژبهكوشتاری مانگی خهزهڵوهر ڕزگار بكهن، بهڵام بێگومان، لهقووڵایی كۆمهڵگادا، ڕاپهڕینێكی بههێزتر خهریكی ڕسكانه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-