ڕۆژی ١٢ی ژوئه‌ن به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٢ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی جیهانی قه‌ده‌غه‌كردنی كاری منداڵانه. ئه‌م ڕۆژه ساڵی ٢٠٠٢ له‌لایان ڕێكخراوی جیهانی كاره‌وه ناسێندرا. سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی منداڵانی كار له جیهاندا هیچكات ئامارێكی درووست، بوونی نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان به تایبه‌ت له وڵاته سه‌رمایه‌دارییه دواكه‌تووه‌كان حازر نین ئاماری ڕاسته‌قینه له‌و بابه‌ته‌وه بخه‌نه‌ڕوو. به گوێره‌ی ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كان ڕێژه‌ی منداڵانی كار له جیهاندا، ئه‌وانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له نێوان ٥ تا ١٥ ساڵدایه، به١٦٠ بۆ ٢٤٠ ملیۆن منداڵ ده‌خه‌مڵێندرێن. له ئێرانیش ئاماره ده‌وڵه‌تیه‌كان باس له نزیكه‌ی ٣ملیۆن منداڵی كار ده‌كه‌ن. به‌ڵام به پێی ئاماره ناڕه‌سمیه‌كان ئه‌م ڕێژه‌یه ده‌گاته ٨ملیۆن منداڵ. واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه‌كه ته‌نانه‌ت كه‌متریش له‌و ڕێژه‌یه، نهنگێكی تره به‌ناوچاوانی نیزامی سه‌رمایه‌داری و برینێكی به ئازاره، به‌سه‌ر ویژدانی مرۆڤایه‌تی پێشكه‌وتوووه.
هێزی كاری منداڵ هه‌رزانه. منداڵی كار تووانایی دیفاع له مافی خۆی نییه، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه گوێڕایه‌ڵ و كه‌م تهوهقوعن. ئه‌م منداڵانه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له شوێنه نائهمنهكاندا كاریان پێده‌كرێ و به شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌ییی، زۆرترین ڕووداوه‌كانی كار ته‌حه‌مول ده‌كه‌ن و له‌و ڕوووه كه تێچووی به‌رهه‌م هێنان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، هێزێكی كاری گونجاون بۆ سه‌رمایه‌داره چاو چنۆكهكان.
كاری منداڵان له ئێران هه‌ر ڕۆژه، لایه‌ن و شێوازی جۆراوجۆر له خۆده‌گرێت. به‌هۆی هه‌ژاری له ڕاده‌به‌ده‌ر و په‌ره‌سه‌ندنی زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڕێژه‌ی منداڵانی ناوكارگه چكۆله‌كان و سه‌ر لێشێواوی سه‌ر شه‌قامه‌كان، بۆ به‌ده‌ست هێنانی داهاتێكی كه‌م، تا ئاستێكی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه. ڕژیمی ئێران به دیاریكردنی حه‌قده‌ستی ٥ هێنده‌ی ژێر هێڵی هه‌ژاری، به كرده‌وه دایك و باوكه‌كان ناچار ده‌كه‌ن بۆ دابینكردنی لانیكهمی پێداویستیه‌كانی ژیان، منداڵانهكانی خۆیان ڕوانه‌ی بازاڕی كاربكه‌ن. ڕژیم به‌كرده‌وه به خاوه‌نكاره‌كان ئیمكانی ئه‌وه ده‌دات كه هه‌ر چه‌ند منداڵێكیان پێویست بێت، دابمه‌زرێنن و له هه‌ر ئاستێكدا كه بیانهه‌وێت، بیانچهوسێنهوه.
به پێی یاسای كاری كۆماری ئیسلامی، ئه‌و كارگه چكۆلانه‌ی كه كه‌متر له ١٠ كرێكاریان هه‌یه، هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كی یاسایی نایانگرێته‌وه و به كرده‌وه هیچ چاودێرییه‌ك ناكرێن، ئه‌م ناوه‌ندانه پڕن له‌و منداڵانه‌ی كار، كه به شێوه‌یه‌كی زۆر وه‌حشییانه دهچهوهسێندرێنهوه. له‌م كارگایانهدا منداڵان ناچار ده‌كرێن ئه‌و كارانه بكه‌ن، كه كرێكاری به ساڵاچوو ده‌یكات. له‌م ناوه‌ندانه‌ی كاردا منداڵان ناچار ده‌كرێن كه له ئاست ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێت بێده‌نگ و گوێڕایه‌ڵبن. منداڵانی ئه‌فغانستانی له‌م بابه‌ته‌وه له بارودۆخێكی گه‌لێك دژوارتردان. ئه‌وان نه‌ته‌نیا وه‌كوو منداڵی كار ده‌چه‌وسێنه‌وه و سته‌میان لێده‌كرێ، به‌ڵكوو وه‌ك ئه‌فغانستانیش، ده‌كه‌ونه به‌ر سته‌م و هه‌ڵاواردنی خاوه‌نكاره شوینیستهكان.
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و منداڵانه كه له ته‌مه‌نی ٥ بۆ ١٥ ساڵدان، منداڵی ئه‌و بنه‌ماڵه كرێكار و زهحمهتكێشانهن، كه به‌هۆی هه‌ژاری و بێكاری دایك و باوكهكانیانهوه، به مه‌به‌ستی یارمه‌تی به بژێوی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان، ناچار ده‌بن له بری چوون بۆ مه‌دره‌سه و سه‌رقاڵ بوون به فێربوون و بارهاتن و به‌هره‌مه‌ندبوون له هه‌لومه‌رجێكی گونجاو بۆ گه‌شه و به‌ره‌وپێشچوونی خۆیان، كه مافێكی سروشتی هه‌ر منداڵێكه، مل بده‌ن به كاری دژوار و تاقه‌ت پروكێن و نه‌مامی ته‌مه‌نیان له ژێرباری كار و ڕه‌نجدا سیس و ژاكاو بێت. ئه‌وان ناچارن شه‌و و ڕۆژ له كارهگاكانی فه‌ڕش چنین، كارگا چكۆله‌كان، مه‌یدان و شه‌قامه‌كانی شار، خه‌ریكی كۆڵ هه‌ڵگرتن ، خاوێنكردنه‌وه‌ی شوشه‌ی ماشێنه‌كان، فرۆشتنی سیگار، ده‌سماڵ كاغه‌زی و بنێشت و هیتر… بن، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتێك به ده‌ست بێنن كه بتوانن، سكی برسی خۆیان تێر بكه‌ن و یان له ناو زبڵهكاندا به دوای خۆراكدا بگه‌ڕێن.
كۆماری ئیسلامی به ڕواڵه‌ت په‌سه‌ندكراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی كاری منداڵ واژۆ كردووه. به‌ڵام، قه‌بووڵكردن و واژۆكردنی ئه‌م یاسایانه بۆ ڕژیمی ئێران ته‌نیا مانای فۆرماڵ و نمایشیی هه‌یه و به كرده‌وه به‌ڕێوه‌یان نابات و هیچ گرینگهیهكیش به‌و ڕه‌خنانه‌ی كه له لایه‌ن ناوه‌نده جیهانیه‌كانه‌وه لێی ده‌گیرێت، نادات. له‌م ڕووه‌وه بۆ دابینكردنی مافی منداڵانی كار، ئه‌م قوربانیانه‌ی ده‌ستی نیزامی سه‌رمایه‌داری، پێویسته ڕێگایه‌كی تر بگیرێته‌به‌ر. ئه‌م ڕێگایه‌ش، هیچ شتێك نییه، جگه له ده‌ست خستنهناودهستی یه‌كتر و خه‌باتكردن له‌دژی، ئه‌و ڕژیم و یاسا و ڕێسا چه‌وسێنه‌رانه و زاڵمانه‌ی، كه منداڵانی بێدیفاعی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به‌م چه‌شنه بێ به‌زه‌ییانه ده‌خاته‌ژێر باری كاری تاقه‌ت پروكێن و له مافی سه‌ره‌تایی و ئینسانی خۆیان، بێبه‌شیان ده‌كات.