ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٧ی ئاوریل، ڕۆژی جیهانیی ته‌ندرووستیه. له ساڵی ١٩٨٤دا، ڕێكخراوی تندرووستی جیهانی، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی خۆی به‌ڕێوه‌برد. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا كه له ساڵی ١٩٥٠وه به‌ره‌و ئه‌ملا، ٧ی ئاوریل هه‌موو ساڵێك وه‌ك ڕۆژی جیهانیی ته‌ندرووستی پێناسه بكرێت. هه‌موو ساڵێك له‌م ڕۆژه‌دا ڕاپۆرتی كار و دوابه‌راورده‌كانی بابه‌تی ته‌ندرووستی بڵاو ده‌كرێته‌وه. له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له‌ئاست جیهاندا، ناوی ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی، به‌خاتری ئه‌و ڕێنوێنیه به‌نرخانه‌ی كه بڵاوی ده‌كاته‌وه، له‌هه‌موو ڕێكخراوێكی دیكه زیاتر له‌سه‌ر زاره. درووشمی سه‌ره‌كیی ئه‌م ڕێكخراوه له سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه “ته‌ندرووستی بۆ هه‌مووان له هه‌موو شوێنێك” بووه. به پێی نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ٧٠ ساڵ پاش دامه‌زرانی ئه‌م ڕێكخراوه، هێشتا نیشانه‌یه‌ك له وه‌دی هاتنی ئه‌م درووشمه نابیندرێ. ئه‌مڕۆ له جیهاندا، دوو ملیارد كه‌س ده‌ستیان به ئاوی خواردنه‌وه‌ی خاوێن ڕاناگات.
یه‌ك له‌سه‌ر سێی خه‌ڵكی جیهان له توالێتی پاك و خاوێن بێبه‌رین. ٩٠ له‌سه‌دی خه‌ڵك له هه‌وای پیسدا هه‌ناسه هه‌ڵده‌كێشن، ٨٢٠ ملیۆن كه‌س له برسیه‌تی و یان له به‌دخۆراكیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، كه به تایبه‌ت له‌سه‌ر سڵامه‌تی منداڵان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ری داده‌نێت. ملیۆنان ئینسان ناچار ده‌بن له نێوان برسیه‌تی و ته‌ندرووستیدا یه‌كیان هه‌ڵبژێرن. ١٠ له‌سه‌دی خه‌ڵك ئه‌و ماده خۆراكیانه ده‌خۆن كه به ئاوه‌ڕۆكان ئاو ده‌درێن. هه‌موو ساڵێ ٧ ملیۆن كه‌س به‌هۆی تووش بوون به نه‌خۆشیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پیسیی هه‌واوه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
له‌و نێوه‌دا ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی یه‌كێك له خراپترین كارنامه‌كانی له بوار ته‌ندرووستیه‌وه هه‌یه. ئه‌م ڕژیمه له جه‌ره‌یانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنادا ئه‌زموونی خۆی دا و له بێ كه‌فایه‌تی و ناكارامه‌بوون و نابه‌رپرس بوون له به‌رامبه‌ر ته‌ندرووستی و گیانی هاووڵاتیان و له درۆ و فریوكاریدا، بوو به سه‌رامه‌دی جیهان. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی پله‌ی سڵامه‌تیی له ئێران، له‌ناو ١٩٢ وڵاتی جیهاندا، ١٢٣ دیاری كردووه. ئه‌م به‌راورده مه‌ربووته به پێش گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا و هی ده‌وره‌یه‌كه كه ڕژیم ڕۆژانه دوو و نیو ملیۆن بۆشكه‌ی نه‌وت، به قیمه‌تی بۆشكه‌ی زیاتر له ٨٠ دۆلار هه‌نارده ده‌كرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌و سه‌روه‌ته كه‌ڵانانه‌ی كه له ئیختیاری دابووه و سه‌ره‌ڕای چه‌وساندنه‌وه‌ی یه‌كجار زۆر و تاڵان كردنی ڕه‌نج و كاری ملیۆنان كرێكار و زه‌حمه‌تكێش، دابین كردنی پێداویستیه ته‌ندرووستیه‌كانی خه‌ڵك، هیچكات ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌م ڕژیمه نه‌بووه. فرۆشتنی نه‌خۆشخانه‌كان و سپاردنی به‌رهه‌مهێنان و بازرگانیی ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندرووستی به به‌شی خسووسی، به‌كرده‌وه، سڵامه‌ت و ته‌ندرووستیی خه‌ڵكی به قازانج په‌ره‌ستیی سه‌رمایه‌داره‌كان سپاردووه و ده‌ستڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگوزاریی ده‌رمانی و ته‌ندرووستیی بۆ جه‌ماوه‌ری كرێكار و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و توێژه كه‌م داهاته‌كان، ڕۆژ به ڕۆژ دژوارتر ده‌كات.
نه‌خۆشترینی نه‌خۆشه‌كانیش به بێ پاره‌ی پێشه‌كی، ڕێگه‌یان پێ نادرێ بڕۆنه نه‌خۆشخانه‌كان و ته‌رمی مردووه‌كانیش بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حیساب له نه‌خۆشخانه‌كاندا، به بارمته ده‌گرن. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه بیمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له خوارترین ئاستی خۆیان دان. نزیك به ٢٠ ملیۆن كه‌س له خه‌ڵكی ئێران په‌راوێزنشینن، ئه‌م جه‌معیه‌ته به‌رینه له خزمه‌تگوزاریی بیمه بێبه‌رین. سه‌باره‌ت به باقیه‌كه‌شی، ٦٠ له‌سه‌دی هه‌زینه‌ی ده‌رمان خه‌ڵك خۆی ده‌بێ بیدات.
ته‌ندرووستیی بێ به‌رامبه‌ر، مافی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ر هاووڵاتییه‌كه. كه‌س نابێت به‌خاتری ده‌ستڕانه‌گه‌یشتنی به ده‌رمان و خزمه‌تگوزاریی پزیشكی، ژان و ئازار بچێژێت. چاره‌نووسی حه‌تمی ئیسانه‌كان ئه‌وه نییه كه هاوكات نان و ده‌رمان و گیانیشیان به بارمته بگرن و به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندرووستی و ده‌رمانیه‌وه بمرن. كۆماری ئیسلامی كه هۆكاری خوڵقاندنی وه‌ها باروودۆخێكه، ڕژیمێكی ناڕه‌وایه كه به زه‌بری سه‌ركوت و زۆره‌ملی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌دا، حكوومه‌ت ده‌كات.
ئافه‌تی كۆرۆنا كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا سه‌رتاسه‌ری جیهانی داگرت، له هه‌موو كاتێك زیاتر له‌سه‌ر پێویستیی وه‌دی هاتنی درووشمی “ه‌ندرووستی بۆ هه‌مووان و له هه‌موو شوێنێك” ته‌ئكید ده‌كات. ئه‌و ڕاستیه‌ی كه ته‌ندرووستیی دانیشتووانی سه‌ر گۆی زه‌وی كه له سه‌رده‌می ئێمه‌دا بووه‌ته گوندێكی چكۆله، پێكه‌وه گرێ دراوه، به بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، بوو به ڕاستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر. به‌ڵام بۆچی پاش تێپه‌ڕینی ٧٠ ساڵ له دامه‌زرانی ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی، مرۆڤایه‌تی هه‌روا له وه‌دی هاتنی درووشمی ئه‌م ڕێكخراوه، ئه‌وه‌نده دووره؟ وڵامی ئه‌م پرسیاره ڕوونه. دابین كردنی سڵامه‌ت و ته‌ندرووستیی ئینسانه‌كان به‌پێی پێداویستیه‌كان نییه به‌ڵكوو سپاردراوه‌ته مێكانیزیمی بازاری ئازاد. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه، له به‌رامبه‌ر هه‌زاران ملیارد دۆلاردا كه ده‌كرێته هه‌زینه‌ی نیزامی، هه‌زینه‌ی ژێرساخته ته‌ندرووستی و ده‌رمانیه‌كان یه‌كجار له‌خواره‌وه‌ن. ده‌وڵه‌ته‌كان ئه‌ركی پاراستنی ته‌ندرووستی و دابین كردنی ده‌رمانی كۆمه‌ڵگایان له‌سه‌ر شانی خۆیان لابردووه و سڵامه‌تیی خه‌ڵكیان كردووه‌ته ئامرازێك بۆ به‌ده‌ست هێنانی قازانجی خۆیان. له یه‌ك كه‌لامدا، كۆمه‌ڵگا به‌پێی پێداویستیه‌كانی نه‌زمی سه‌رمایه‌داریه‌وه ڕێكخراوه. له وه‌ها باروودۆخێكدا ژینگه‌ی سه‌ر گۆی زه‌وی به‌هۆی قازانج په‌رستیی سه‌رمایه‌دارانه‌وه یه‌كجار ناسالم و مه‌رگبار بووه. شه‌ڕ و مرۆڤكوژی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه ناڕه‌واكان و كێبه‌ركێی نێوان ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری، له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی جیهان له ئارادایه. ئه‌مپریالیسته‌كان جیهانیان كردووه‌ته ئه‌مبارێكی گه‌وره‌ی چه‌ك و چۆڵ. چه‌كی ئه‌تۆمی و باقی چه‌كه‌كانی كوشتاری به‌كۆمه‌ڵ، ده‌توانن بۆ چوار جار، ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی له‌ناوبه‌رن. ئه‌م جیهانه پێچه‌وانه‌یه كه به یارمه‌تیی زانستی مرۆڤی داهێنه‌ر و هێزی كاری چینی كرێكار نوقمی سه‌روت و نیعمه‌ت بووه، شیاوی مرۆڤی ئه‌مڕۆیی نییه و ده‌توانێ و ده‌بێ پێش ئه‌وه‌یكه به‌ربه‌ریه‌تی سه‌رمایه‌داری له‌ناوی به‌رێ، بێته‌وه سه‌ر پێی خۆی. له جه‌رگه‌ی هه‌مووی ئه‌م كاره‌ساتانه‌دا، پێداویستیه‌كانی دامه‌زراندنی جیهانێكی بێ سته‌م و چه‌وسانه‌وه و پڕ له به‌خته‌وه‌ری و یه‌كسانی خوڵقاوه. پێویسته بۆ وه‌دی هاتنی وه‌ها جیهانێك ده‌ست به‌كار بین.