ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لە کاتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی فارس سەر بە سپای پاسداران، کوژرانی ئەنجامدەری هێرشە کوشندەکەی ئەم دواییەی سەر شەهچراغی شیرازی ڕاگەیاند، ئیبراهیم ڕەئیسی هێرشەکەی بەستەوە بە خۆپیشاندانەکانی خه‌ڵكی ئێرانەوە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیبراهیم ڕەئیسی کە لە گەشتی هەرێمایەتیدایە بۆ زەنجان، خۆپیشاندانەكانی خه‌ڵكی ئێرانی بە “ئاژاوە” ناوبرد و وتی “داعش بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە ئێمە ئەو هێرشه‌مان ئه‌نجام داوه” لە کاتێکدا هێرشەکەی سەر شەهچراغ لە ڕۆژی چلەی كوژرانی “مەهسا ئەمینی”دا ڕوویدا و هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایانگه‌یاندووه، هێرشەکە له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه بووه و بەنیازبوو ڕای گشتی به‌لاڕێدا ببات و كه‌شی ئه‌منیی شاره‌كان توند بكاته‌وه.