کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ كۆماری ئیسلامی له‌ شه‌وی ته‌بلیغاتی ڕژیم

شه‌وی شه‌ممه‌ ٢٢ی ڕێبه‌ندان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی له‌ ساڵڕۆژی شۆڕشی ٥٧ دا ئاسمانی شاره‌كانی كوردستانی نورانی كرد و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌ی بانگی ئه‌ڵڵاهوئه‌كبه‌ری به‌كرێگیراوانی ڕژیم، دروشمی “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی”یان به‌رز كرده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له‌ زۆربه‌ی گونده‌كان سپای پاسداران خۆراكی به‌سه‌ر خه‌ڵك دا دابه‌ش كردووه‌ و به‌ كاتی شه‌و بازگه‌ی پشكنینیان له‌ نێو شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كاندا داناوه‌. هه‌روه‌ها هاوكات له‌گه‌ڵ نورانی كردنی ئاسمان، سپاس پاسداران هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی له‌ نێو كۆڵانه‌كاندا جێگیر كرد، به‌ڵام خه‌ڵكی ئازادیخواز بوێرانه‌ دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی بۆ ڕێپێوانی ٢٢ی به‌همه‌ن له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌وه‌ به‌ ئۆتوبووس خه‌ڵكی بۆ شاره‌كانی كوردستان گواستۆته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند له‌ زیندانی ورمێ

-

دیوارنووسی و په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و چالاكانی كرێكاری بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

-

دیداری بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلسی ڕژیم

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ندین كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی كه‌شتی سانچی له‌ شومالی تاران

-

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین‌سازی له‌ ته‌ورێز

-