کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

وازهێنان لە خوێندنی کچانی بەلووچ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكانات

وازهێنان لە خوێندنی کچانی بەلووچ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكانات 3

به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی مه‌ده‌نی به‌لووچ، به‌شێكی زۆر له‌ كچانی خوێندكار له‌ پارێزگای سیستان و به‌لووچستان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی په‌روه‌رده‌ وازیان له‌ خوێند هێناوه‌.

بەرپرسی ئەنجومەنی شارەوانی جازموریان لە قەزای ڕوودبار ڕایگەیاند، نزیکەی دە خوێندکاری کچ بە هۆی نەبوونی شوێنی گونجاوی خوێندن وه‌كوو قوتابخانه، شوێنی مانەوە و سرویسی هاتووچۆ وازیان له‌ خوێندن هێناوه‌. ئەم بەرپرسە هەر وا ئەڵێت: لە گوندی فەتح ئاباد لە ناحیەی چاه حەسەن، دە قوتابی دیكه‌ی کچ هه‌ن کە ساڵی ڕابردوو و لە قۆناغی یەکەمی ناوەندی دا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكانات وازیان له‌ خوێند هێناوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ په‌راوێزنشینه‌كان و هه‌روه‌ها شارۆچكه‌ و گونده‌ دووره‌ده‌سته‌كانی سیستان و به‌لووچستان، قوتابخانه و موعه‌لیم بۆ پۆله‌كانی شه‌شه‌م تا ده‌بیرستان نییه‌ و به‌و بۆنه‌وه‌ كچان ناتوانن هاتووچۆی شارستانه‌كان بكه‌ن، به‌ تایبه‌ت كه‌ سرویسی گواستنه‌وه‌ و خوابگاه‌ له‌لایه‌ن ئامووزش و په‌رورشه‌وه‌ بۆیان دابین نه‌كراوه‌.