به‌هۆی نه‌بوونی پرد له‌سه‌ر ڕووباری كاروون و نه‌بوونی به‌له‌م بۆ گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران، سه‌دان خوێندكاری كچ و كوڕ له شارستانی باوی له پارێزگای خووزستان وازیان له خوێندن هێناوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابییانی ناحیەی عەنافجە کە لە قوتابخانەکانی شاری مەلاسانی و ناوچەکانی تری شاری باوی دەخوێنن و بۆ گەیشتن بە قوتابخانە ناچارن لە ڕووباری کاروون بپەڕنەوە، بەهۆی نەبوونی پردێك بۆ هاتوچۆ و بۆ پاراستنی گیانیان واز لە خوێندن دێنن. ١٢ هه‌زار دانیشتووی شاری عه‌نافجه خوازیاری دانانی پردێك بۆ په‌ڕینه‌وه له ڕووباری كاروونن به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به كێشه‌كانیان ناده‌ن.