“ئیسماعیل زارعی كووشا”، ئۆستانداری كوردستان، ڕۆژی ١٤ی خاكه‌لێوه له دانیشتنی شۆرای ئیداریی ئۆستانی كوردستاندا داوای له سه‌رۆكانی گشت ئیدارات كرد كه درووشمی “به‌رهه‌مهێنان؛ زانست بنه‌ما و كارخوڵقێنی” به‌شێوه‌ی بابه‌تی و كرده‌وه‌یی وه‌دی بێنن. ئه‌م درووشمه له په‌یامی خامنه‌یی به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكی ساڵی ١٤٠١ گه‌ڵاڵه كرابوو.
خامنه‌یی چه‌ندین ساڵه كه درووشمی ئابووریی دێنێته گۆڕێ و هه‌موویان بێناوه‌رۆك ده‌ردێن. ئۆستانداری كوردستان به‌ئاماژه‌وه وتی كه ئه‌م درووشمانه له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا له كوردستان وه‌دی نه‌هاتوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ئۆستانداران و سه‌رۆكانی پێشوو به‌شێوه‌ی ته‌بلیغی و به‌وته‌ی ئه‌و ویترینی هه‌ڵسووكه‌وتیان له‌گه‌ڵ كردووه. ناوبراو ته‌ئكیدی كرد كه ئه‌مساڵ ده‌بێت له كوردستان شایه‌دی وه‌دیهاتنی كرده‌وه‌یی ئه‌م درووشمه بن. “زارعی كووشا” وتی كه بۆ وه‌دیهاتنی ئه‌م درووشمه ده‌بێت قه‌رارگایه‌ك پێك بێت، شیركه‌ته زانست بنه‌ماكانی ئێستا ده‌بێت به‌هێز بكرێن، ژماره‌یان زۆر بكرێت و له تواناكانی كه‌رتی تایبه‌ت زۆرترین كه‌ڵك وه‌ربگیرێت.
ناوچه كوردنشینه‌كان له‌وانه ئۆستانی كوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ئاوی زۆر، زه‌ویی به‌پیت، له‌وه‌ڕگه‌ی به‌رین و مه‌عده‌نی به‌ناوبانگی جۆراوجۆر دوای ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان دووهه‌مین ناوچه‌ی هه‌ژار ڕاگیراوی ئێرانه. به‌پێی ئاماره‌كانی ڕژیم كه جێگای متمانه نین، بێكاری له كوردستان ٢٠ له‌سه‌د و دوو به‌رابه‌ری ئۆستانه‌كانی دیكه‌یه. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئاماری بێكاری بۆ نموونه له سه‌قز به‌قه‌ولی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری خانه‌ی كاریگه‌ر، زیاتر له ٤٠ له‌سه‌ده.
به‌رله ئۆستانداری ئێستا ١٨ ئۆستانداری دیكه له كوردستان حاكم بوون كه بێجگه‌له “ئیبراهیم یوونسی”، كه هه‌ڵبژێردراوی ده‌وڵه‌تی كاتی بوو، باقییه‌كه‌یان له لایه‌ن باڵه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه بۆ ئه‌م پۆسته ده‌ستنیشان كراون. هه‌موو ئه‌م ئۆستاندارانه و ئه‌و سه‌رۆك كۆمارانه كه سه‌ردانی كوردستانیان كردووه و هه‌روه‌ها شه‌خسی خامنه‌یی گه‌لێكیان واده و به‌ڵێن بۆ هێنانه‌ده‌ری كوردستان له مه‌حروومیه‌ت داوه كه هه‌ر هه‌موویان وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاو ته‌قیون.
به‌ڵام بۆچی به‌مجۆره‌یه؟ هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئه‌م باروودۆخه پێویسته له سیستمی ئابووریی زاڵ به‌سه‌ر گشت ئێران، ڕژیمی گه‌نده‌ڵی په‌هله‌وی و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری و قه‌یران‌لێدراوی كۆماری ئیسلامی بدۆزینه‌وه. به‌ڵام هۆكاری دیارتری ده‌توانین به‌كورتی ئاماژه پێ بكه‌ین.
نه‌ته‌وه‌كانی دانیشتووی ئێران به‌پێی لۆژیكی شۆوێنیستیی ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌هله‌وی و كۆماری ئیسلامی و به‌پێی قازانجی سه‌رمایه‌دارانی ئێران پێویسته له هه‌بوونی ئابوورییه‌كی به‌هێز بێبه‌ش بن تا به‌ستێنی ڕه‌واندنی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و دابینكردنی مافی دیاریكردنی چاره‌نووسیان بۆ نه‌خوڵقێت. ئه‌م مه‌نتقه دژه‌مرۆییه له ناوچه كوردنشینه‌كان، له‌وانه له ئۆستانی كوردستان به‌هێزتر داسه‌پاوه. چونكه خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌میشه بۆ وه‌دیهاتنی خواسته‌كانی خۆیان و بۆ ئازادی و به‌رابه‌ری له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی زاڵ و یان به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ستیان داوه‌ته نه‌به‌رد. ئه‌م نه‌به‌رد و خه‌باته له سه‌رده‌می كۆماری ئیسلامی‌دا به‌هێزتر و توندتر له‌ئارادا بووه و به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌یه. به‌هۆی ئه‌م مافخوازییه، كۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركارییه‌وه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كوردستان و له‌به‌ر‌امبه‌ردا له‌لایه‌ن ژنان و پیاوانی خه‌باتكاره‌وه وڵامی پێدراوه‌ته‌وه. كه‌وابوو ڕژیم ناوچه كوردنشینه‌كان و له‌وانه ئۆستانی كوردستانی میلیتاریزه كردووه و له‌بواری ئابوورییه‌وه بێبه‌ش ڕایگرتووه. سپای پاسداران وه‌ك هێزی چه‌كداری سه‌ركوتگه‌ر و هه‌روه‌ها قاچاغچی و هه‌ڵسووڕێنه‌ری سه‌ره‌كیی ئابووریی ئێران، ئاوی كوردستانی به‌فیڕۆ داوه، دارستانه‌كانی ئاگرتێبه‌رداوه، له‌وه‌ڕگه‌كانی له‌ناوبرووده، مه‌عده‌نه‌كانی له‌ژێر زه‌ویدا ڕاگرتووه و یان ده‌ریهێناون و به‌شێوه‌ی خاو بۆ ئۆستانه‌كانی دیكه‌ی ناردووه. له‌ئاكامدا هێزی كاری كوردستان بۆ ئۆستانه‌كانی تر یان بۆ شاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستانی عێراق كۆچیان كردووه. له‌و جێگه‌وه كه كار له‌م ناوچانه‌ش به‌شێوه‌ی پێویست بوونی نییه به‌شێك له كرێكاران ڕوویان كردووه‌ته پیشه‌ی مه‌ترسیداری كۆڵبه‌ری كه به‌رده‌وام ده‌بنه ئامانجی ته‌قه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و یان تووڕه‌یی سرووشت و ته‌ندرووستییان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. باقییه‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ هه‌ژاریی بێ‌سنوور و داسه‌پاو سازاون.
به‌ده‌ر له‌م كێشانه كه به‌سه‌ر كوردستاندا زاڵن، دواكه‌وتوویی سیستمی ئابووریی ڕژیمی ڕوو له ئیفلاسی كۆماری ئیسلامی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه درووشمی عه‌لی خامنه‌یی له ئێرانیش به‌كرده‌وه ده‌رنه‌یه‌ت و ئاكامه‌كانی بێگومان به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستانیشی گرتووه.
كرێكاران و خه‌ڵكی ئازادیخواز نه‌ته‌نیا له به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژی، سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه و هێرشه‌كانی ڕژیمدا ته‌سلیم نه‌بوون، به‌ڵكوو به‌رده‌وام به‌شێوه‌ی خه‌باتی كرێكاری و جه‌ماوه‌ری و یان شه‌ڕی چه‌كداری به‌ره‌نگاری كۆماری ئیسلامی بوونه‌ته‌وه. خه‌ڵكی كوردستان به وشیاری و ئه‌زموونی شه‌خسیی خۆیان به‌وه گه‌یشتوون كه بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به خۆشبژێوی و ئازادی نابێ چاوه‌ڕوانی واده و به‌ڵێنی كارگێڕانی ڕژیم بن. بورژوازی له كوردستان كه له‌م واقعییه‌ته ئاگاداره هه‌وڵی داوه تا خۆی وه‌ك نوێنه‌ری خه‌ڵكی كورد و به‌دیل پێناسه بكات. ئه‌م بورژوازییه به پشت به‌ستن به ناسیۆنالیسمی تێكه‌ڵ به لیبرالیسم هاتووه‌ته مه‌یدانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕژیم. به‌ڵام ئه‌م ئاراسته بورژوازییانه توانای چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ڕێكخستن و ڕێبه‌ریی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه و ڕزگاریبه‌خشیان له كوردستان نییه. ته‌نیا ئاراسته‌ی سۆسیالیستیی ڕێنوێنی كۆمه‌ڵه‌یه كه له‌ماوه‌ی چل و چه‌ند ساڵی ڕابردوودا سه‌لماندوویه‌تی كه توانا و ئیراده‌ی وه‌دیهێنانی خواست و ئاواته‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی هه‌یه. كۆمه‌ڵه ئێستا پێداگرتر له هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دات تا به سیاسه‌تی ڕوون و به پشت به‌ستن به خه‌باتی كرێكارانی پێشڕه‌و، ئه‌زموون و كادری فیداكاری خۆی، داخوازیی دیموكراتیك و ڕزگاریبه‌خشی خه‌ڵكی ناوچه كوردنشینه‌كان له‌پێوه‌ند له‌گه‌ڵ كرێكاران و خه‌ڵكی خه‌باتكاری باقیی ناوچه‌كانی ئێران وه‌دی بێنێت. بێگومان هێزی ڕێنوێنی ئێمه سۆسیالیسمی زانستی، دوایین ده‌ستكه‌وته‌كانی و شێوه‌كاری بۆلشویكییه. كۆنگره‌ی ١٨ی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به سۆسیالیسم له بڕیارنامه‌ی خۆی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌نووسێت:
سۆسیالیزم، زانست و بزوتنەوەیەکی ڕزگاری بەخشە کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لە هەموو پاشماوەکانی نیزامی کۆن، لە ستەم و چەوساندنەوە ڕزگار دەکا و ڕێنوێنیمان دەکات بۆ گەیشتن بە ئازادی ڕاستەقینە و لەوانە نەهێشتنی ستەمی نەتەوایەتی. سۆسیالیزم وەدی هاتنی ئامانجەکانی خۆی بەستۆتەوە بە ژیان و خەباتی چینێکی دیاریکراوی کۆمەڵایەتی واتە چینی کرێکار. لەم نەریتەدا بە ڕەسمی ناسینی مافی دیاری کردنی چارەنووسی خەڵکی کوردستان بە مانای جیابوونەوە و دروست کردنی دەوڵەتی سەربەخۆ، ڕاستەوخۆترین و راستەقینەترین ڕێگایە بۆ نەهێشتنی تەواوەتی ستەمی نەتەوایەتی. لەم ڕووەوە کۆمۆنیستەکان خوازیاری دابینکردنی بێ مەرجی ئەم مافەن بۆ خەڵکی کوردستان. دابین کردنی ئەم مافە لە ڕوانگەی ئێمەوە بە مانای بوونی هەلومەرجێکی دیمۆکراتیکە کە تیایدا خەڵکی کوردستان لەم مافەی خۆیان بتوانن کەڵک وەربگرن. جیا بوونەوە لە ڕوانگەی ئێمەوە، لە هەلومەرجێکدا دەتوانێ بەسوود و گونجاو بێت کە نیزامێکی پێشکەوتووتر، هەلومەرجێکی دیمۆکرات تر بۆ ژیان و هەروەها ڕێگایەکی نزیکتر بۆ دەست پێڕاگەیشتنی چینی کرێکار بە ئامرازەکانی دەسەڵاتی سیاسی نیشان بدات. ئەگەرچی مانەوەی خەڵکی کوردستان لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتێکی دواکەوتوو و دژە خەڵکی هیچکات پێشنیار ناکەین، بەڵام لە هەلومەرجێکدا کە تەرازوی هێزی خەبات، کۆمەڵگا بەرەو ئاراستەی گەیشتن بە ئازادی و سۆسیالیزم دەبات، ئێمە جیایی پێشنیار ناکەین و لە خەڵکی کوردستان داوا دەکەین کە ڕیزی خەباتی خۆیان لە ڕیزی هاوچارەنووسانیان جیا نەکەنەوە. به‌واتایه‌كی تر، ئه‌گه‌رچی مانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تێكی كۆنه‌په‌رست و دژه‌خه‌ڵك هیچكات پێشنیاری ئێمه نابێت، به‌ڵام یه‌كگرتوویی خه‌باتی چینی كرێكاری كوردستان له‌گه‌ڵ خه‌باتی چینی كرێكار له ناوچه‌كانی دیكه به‌رده‌وام ئه‌وله‌وییه‌تی كاری ئێمه ده‌بێت.