کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هەڵکشانی ڕێژەی بریندارەکان لە سنە

یەکشەممە ٣ی مانگی ڕەزبەر، لانیکەم ٢٤کەس لە بریندارکراوانی شاری سنە کە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کراونەتە ئامانج، بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری ئه‌و شاره‌ ڕاگوازراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بەشێک لە بریندارەکان لە بەشی چاودێری تایبەتی ئەم نەخۆشخانەیە خەوێندراون و هەر کاتژمێر دەیان کەس بەبۆنەی قورسی برینه‌كانیانه‌وه‌ به‌هۆی فیشەکی ساچمەیی سەردانی نەخۆشخانە دەکەن. شایانی باسه‌ كه‌ ئەم بەشە لە نەخۆشخانەی كه‌وسه‌ری سنه‌ بەتەواوی لە کۆنتڕۆلی هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیم دایه‌، هه‌روه‌هاتەیب محەممەدیلە بەرپرسانی نەخۆشخانەی کەوسەر فەرمانی داوه‌ كه‌ هێزە ئەمنییەكانی جێگیرکراو لە نەخۆشخانە جلی فۆڕمی ئەو نەخۆشانەیه‌ له‌به‌ر بكه‌ن بۆ ئەوەی خۆپیشاندەران بدۆزنەوە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هەواڵەكان باس لە گیان به‌ختكردنی ژنێکی خۆپیشاندەری دوێنێ دەکەن کە فیشەکی بەرکەوتووە و تا ئێستا ناونیشانی ئاشكرا نه‌كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

گیان له‌ده‌ستدانی “نگین ڕۆسته‌می” له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه‌

-

باروودۆخی خراپی بومه‌له‌رزه‌ لێدراوانی خۆێ

-

ناجێگیربوونی باری ته‌ندرووستی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سنه‌

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاکێكی مەدەنی خەڵکی “سەراوڵە”ی ئیلام

-

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی ئالیاژی یه‌زد

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌حكووم كراوان به‌ ئێعدام له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم

-