کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدامی “شاکر بێهروز” لەلایەن لقی یەکی دادگای باڵای ئێرانه‌وه‌

هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدامی شاکر بێهروز لەلایەن لقی یەکی دادگای

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سزای ئێعدامی “شاکر بێهروز”، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی ورمێ، لەلایەن لقی یەکی دادگای باڵای ئێرانه‌وه‌ هەڵوەشایەوە و په‌روه‌نده‌كه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆرتر گه‌ڕێندرایه‌وه‌ ئەو دادگایەی کە سزاکەی دەرکردبوو.

“شاکر بێهرووز” خەڵکی گوندی “دزەج”ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی مەرگەوەڕ کە ماوەی ٧ مانگ ئەندامی یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم بووە، دوای جیابوونەوە لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ ئێران و ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕەشەممەی 98ی هه‌تاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوه‌ دەستبەسەر و لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه‌ سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.