به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، پۆلیسی توركیان ده‌یان په‌نابه‌ری كورد و ئێرانی له‌كاتی دیپۆرتكردنه‌وه‌یان داوه‌ته به‌ر ئه‌شكه‌نجه و ئازار.
به‌پێی زانیارییه‌كان، کاتێک یه‌كێك له په‌نابه‌رانی كه‌مئه‌ندام کەوتووەتە سەر زەوی، داوای لە پۆلیس کردووە مۆبایلی هاوسەرەکەی و ملوانكە زێڕەكەی بۆ بگەڕێننەوە پێش ئەوەی دیپۆرت بکرێتەوە، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس لە وەڵامدا لێیان داوە و وێڕای سووکایەتی كردن، ڕاده‌ستی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیان كردووه.